شەوی یەک شەممە 9ی سەرماوەز، تەقینەوەیێک لە پترۆشیمی کوردستان لەنزیک فڕۆکەخانەی شاری سنە ڕوویداوە، و بەرپرسانی پارێزگاکە بە خۆشحاڵیەوە بەخەڵکیان وتو
شەوی یەک شەممە 9ی سەرماوەز، تەقینەوەیێک لە پترۆشیمی کوردستان لەنزیک فڕۆکەخانەی شاری سنە ڕوویداوە، و بەرپرسانی پارێزگاکە بە خۆشحاڵیەوە بەخەڵکیان وتووە کە پێویست ناکات بترسن، و بە خەڵکی ناوچەکەیان ڕاگەیاندووە کە چەند مانگ جارێک بۆ بەتاڵکردنی گازە دروست کراوەکانی پترۆشیمی، ئاگری تێبەر دەدەن.
سەیر لەوەدایە کە بەرپرسە گەندەڵەکانی پارێزگای سنە بەخەڵکیان وتووە کە نەترسن چونکە ئەو ئاگرو دوکەڵە هۆکارەکەی تەقینەوە نەبووە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست ئاڤاتودەی کەوتووە، هۆکاری گازی سەمی، لەنەبوونی کەرەستەی پێویست بۆکۆنتڕۆڵی ئەم گازە ژەهراویانە بۆبەرگریکردن لەکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی و نەدیتنی لەلایەن خەڵکەوە لەشەودا ئاگری تێبەر دەدەن و بەسەر هەوای شارەکاندا بڵاو دەبێتەوە. ئەم کردەوانە زۆر مەترسیدارن وهەڕەشەن بۆسەر خەڵکی سنە وبە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە، بەم نزیکانە جیلێکی نوێ لەنەخۆشینی هەناسەدان بەهۆی گازە سەمیەکانی ئەم پترۆشیمیە، دروست دەبێت.