بەکارهێنانی واکسێنی دژی کۆڕۆنای کۆمپانیای فایزەر و بیونتەک، لە بریتانیا تەئید کرا.
بەکارهێنانی واکسێنی دژی کۆڕۆنای کۆمپانیای فایزەر و بیونتەک، لە بریتانیا تەئید کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 12ی سەرماوەز، وڵاتی بریتانیا، ئەوەی ڕاگەیاند کە کەڵک وەرگرتن لە واکسێنی دژی کۆڕۆنای کۆمپانیای فایزەر و بیونتەکی بەشێوەیەکی گشتی پەسەند کردووە، و بەو پێیە بریتانیا، یەکەم وڵاتە کە واکسێنی دژی کۆڕۆنا تێیدا لە حەوتوویی داهاتوو بەدەست هەمووان دەگات.
بریتانیا، ٤۰ملیۆن دۆزی لەم واکسێنە داواکردووە کە بەشی ۲۰ملیۆن کەس دەکات.
کۆمپانیاکانی جیهان کێبەرکێ دەکەن بۆ بەرهەم هێنانی واکسێنی دژە کۆڕۆنا، لەگەڵ ئەوەش دا تا ئەم کاتە زیاتر لە ٦۳ملیۆن کەس توشی ئەو پەتایە بوون و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش گیانیان سپاردووە، هەربۆیەش کۆمەڵگەی جیهانی چاوەڕێی دەسپێڕاگەیشتن بەم واکسێنەیە.
لەم کێبەرکێیەدا، میشلئیل بیونتەک" بازرگان و لێکۆلەری ئاڵمانی، لەسەر بەرهەم هێنانی واکسێنێکی جیاواز وبەنرخێکی کەمتر کاردەکات، لەکاتێکدا چاوەڕێ دەکرێ نرخی واکسێن لەنێوان ۲۰تا ۳۹دۆلار بێ.
بیونتەک، پێداگری کردەوە کە هیوادارە بتوانێ واکسێنی کۆڕۆنا بە کەڵک وەرگرتن لە خانەی هەویری، و بەنرخی کەمتر لە یەک یۆرۆ لەنیوەی دوهەمی ساڵی ۲۰۲۱بەرهەم بێنێت.
بە پێی وتەی ناوبراو، بێگومان ئەو واکسێنە خاوەن دوو تایبەتمەندی بنەڕەتیە، یەکەم: سڵامەتی ئەم واکسێنەیە، کە لە تاقیکردنەوەکان سەلمێنراوە و ئێمەیش دەزانین ئەم ڤاکسێنە کەڵکی زۆر و زیانی نیە.
دووەم: تایبەتمەندی ئەوەیە کە لە سلولی تەخمیری بەرهەم دێت و نرخی زۆرکەمە.
کۆمپانیای فایزەرى ئامریکایی، ڕۆژی هەینی ۳۰ی خەزەڵوەر، داوای دەرکردنی بەڵگەی ڕێگەپێدان بۆ کەڵک وەرگرتنی بەرپرسانی ئامریکا لەکاتی پێویست لەم واکسێنەی کردووە، هاوکات بیونتەک دەڵێ: ئەوان نموونەی واکسێنی کۆڕۆنایان درووستکردووە و ئێستا سەرقاڵی تاقیکردنەوەین لەسەر ئاژەڵەکان.
هەروەها دەڵێت، لەم قۆناغەدا ئێمە بەتەنیا کارمان کردووە و هیوادارین لە ساڵی تازەدا، لەم واکسێنە بەنرخێکی زۆر کەم کەڵک وەربگرین.