بەڕێوەبەری فەرماندەیی باشوری هێزی ئامریکا دەڵێت کە ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە مادۆرۆ، چەک و هێز هەناردەی وێنزوئێللا دەکات.
بەڕێوەبەری فەرماندەیی باشوری هێزی ئامریکا دەڵێت کە ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە مادۆرۆ، چەک و هێز هەناردەی وێنزوئێللا دەکات.
بەڕێوەبەری فەرماندەیی باشوری هێزی ئامریکا، وێڕای هۆشیاری دان لەبارەی پەرەسەندنی دەستێوەردانەکانی ئێران لە وێنزوئێللا وتی: ڕژیمی ئاخوندی بۆ مانەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ لەسەر دەسەڵات، چەک و هێز هەناردەی وڵاتەکەی دەکات.
فالێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 12ی سەرماوەز،بە هەواڵدەریەکانی وت: بوونی ئەندامانی هێزی قودس لە وێنزوئێللا نیگەرانمان دەکات و شاهێدی زۆربوونی دەستێوەردانی ڕژیم لەو وڵاتەداین.
بەپێی ڕاپۆرتی واشنگتۆن پۆست، هەیئەتی نوێنەرانی ئێران و وێنزوئێللا لەم بارەوە هیچ باسێکیان نەکردووە.
فالێر وتی، ئامریکا هەموو هەوڵی خۆی بەکار دێنێت بۆئەوەی کە لە نێوان باری مرۆڤدۆستانە و باری چەک و تەقەمەنی جیاوازی دابنێ. هەروەها وتی، تەنیا باری نەوت بۆ وێنزوئێللا نایەت، بەڵکوو چەک و تەقەمەنیش دێت کە ئەمساڵ ڕێژەی زۆر بووە، و ئامریکا جۆری ئەو چەکانەی دیاری نەکرد، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێک لە ژێر چاودێری ئامریکادایە.
ئێران و وێنزوئێللا، دو وڵاتن کە ئامریکا گەمارۆی خستۆتە سەریان و لەماوەی ئەم ساڵانەدا هاوکاری نێوانیان زیاتر بووە، هەناردەکردنی بەنزین و دانانی سەنتەری ئێرانی نمونەی ئەو هاووکاریانەن.