وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە هەواڵدەری فەڕانسەی وتووە کە دەوڵەتی نوێی ئامریکا پێش گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران، دەبێت لەگەڵ وڵاتانی کە
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە هەواڵدەری فەڕانسەی وتووە کە دەوڵەتی نوێی ئامریکا پێش گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران، دەبێت لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس وتووێژ بکات چونکە ئەمە تاکە ڕێگای گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی سەقامگیرە.
جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا، ئاماژەی بەوە کردەوە کە دەیهەوێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی ناوکەیی کە لەکاتی سەرۆک کۆماری باراک ئۆباما لەگەڵ ڕژیمی ئێران واژۆ کراوە، و دەوڵەتی ئێستای ئامریکا لەم ڕێکەوتنە هاتۆتە دەرەوە.
عەرەبستانیش وەک ئیسراییل لەسەر بەرجام ڕەخنەی هەیە، بەڵام جۆبایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئامریکا ئاماژەی بەوە کردوە کە لەسەر بەرجام لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبەکانی ئامریکا، وەکوو عەرەبستانی سعوودی ڕاوێژ دەکات.