١٨ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تیرۆری ناجوانمیرانە و دژە مرۆڤیی لاوێکی مهابادی بەناوی شوانەی سەید قادری لەلایەن ڕژیمی ئێرانە. سەعات 7و نیوی ئێوارەی رێکەوتی 18ی پووشپەڕ، لاوێکی شۆڕشگێڕی مەهابادی بە ناوی “کەماڵ ئەسفەرەم†ناسراو بە “شوانەی سەید قادری†خەڵکی گەڕەکی پشت تەپ لە شاری مهابد وێڕای چەند هاوڕێیەکی خۆی دەکەونە ناو ....
سەعات 7و نیوی ئێوارەی رێکەوتی 18ی پووشپەڕ، لاوێکی شۆڕشگێڕی مەهابادی بە ناوی “کەماڵ ئەسفەرەم” ناسراو بە “شوانەی سەید قادری” خەڵکی گەڕەکی پشت تەپ لە شاری مهابد وێڕای چەند هاوڕێیەکی خۆی دەکەونە ناو بۆسەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد و سەرەنجام وێڕای ئەوەیکە شوانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار دەبێت، هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات جەستەی برینداری ناوبراو لەپشت ئۆتۆمبێلێک دەبەستنەوەو لەناو شار ڕاکێشی دەکەنو سەرەنجام شوانە دەکەوێتە ژێر دڕندانەترین ئەشکەنجەکانو گیانی لەدەست دەدا.
هۆکاری ئەو جیناتە نامرۆڤانەیەی ڕژیم دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی شوانە و هاوڕێیانی لە چەند دۆخ و کاتی جیاواز و یەک لەوان لە کاتی هەڵبژاردندا کە چەند سەندووقێکی دەنگدانیان ئاگر تێبەردا.
هەروەک لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێ جیا لەوەی کە ئاسەواری لێدان و ڕاکێشان بە دوای ترۆمبیل لەسەر جەستەی شێواوی شوانە دیارە، لە هەمان کاتدا لە شاری ورمێ، گورچیلە و بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی دەرهێنرابوو.
بەدوای ئەم جەنایەتە نامرۆڤانەیە تەرمی شوانە بە مەبەستی چاوترسێن کردنی خەڵکی شاری مەهاباد ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتو دیمەنی تەرمی شوانەو بڵاوبوونەوەی خێرای ئاسەواری ئەشکەنجە دەستبەجێ هەر ئەم شەوەو ڕۆژی دواتری ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی شاری مهاباد دەبێتەوە. دوای کەمتر لە2 ڕۆژ شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان گەیشتە شارەکانی سەقز، سنە، کرماشانو سەرەنجام زۆرینەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدژی ئەم جینایەتە نامرۆڤانەیەی کۆماری ئیسلامی، دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز کردو خوازیاری ئاشکراو دادگایی کردنی بەڕێوبەرانی ئەم جەنایەتە بوون.
ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات کە نزیک بە 3 حەوتووی خایاند، وێڕای ئەوەیکە لەلایەن دامو دەزگانی ڕژیمەوە هیچ وڵامێک بە خواستی خەڵک نەدرایەوە بەپێچەوانەشەوە تەوژمی سەرکوتی خەڵک کەوتە قۆناغی چەندقاتبوونەوە، تا ئەو جێگایەی لەشاری سەقز، ڕژیم بە هێڵیکوپتێر تەقەی لەخۆپێشاندەران کردو چەندین کەسی دیکە لەشارۆمەندانی مەدەنی گیانیان بەخت کرد.