ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە لە بەندیخانەی ورمێ بۆ سزا دان و قرتاندنی قامکی دەستی شەش کەس ئامێریک ئامادەکراوە. ئەو
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە لە بەندیخانەی ورمێ بۆ سزادان و قرتاندنی
پەنجەی دەستی شەش کەس ئامێریک ئامادەکراوە. ئەو ڕێکخراوە سزای قرتاندنی پەنجەی بە سزاێکی بێ بەزەییانە زانی کە تەنانەت باس کردنیشی مەترسیدارو نەگونجاوە.
پێشتر، ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، باسیان لەئەگەری قرتاندنی پەنجەی چوارکەس بەناوی هادی ڕۆستەمی" مەهدی شەریفیان" مەهدی شاهیوەند" و کەسراکەرەمی" کردوە و نیگەرانی خۆیان بە دەستگای بە ناو دادوەری ڕژیمی ئێران ڕاگەیاندوە،و داوایان کردوە ئەو سزایە هەلوەشێننەوە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەگەری جێبەجێکردنی بەپەلەی ئەم سزایەی بۆ ئەو چوارکەسە و دوبرا بەناوی شەهاب تەیمووری و مێهرداد تیمووری، ڕاگەیاندوە. ئەم شەش کەسە کەمەترسی قرتاندنی پەنجەیان هەیە، بەتاوانی دزیی دادگایی کراون و لە بەندیخانەدان.