ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران ئەم دامەزراوەی لە ڕێکخستنی ٣ تاڤگەی دیکە لە سانتریفیوژی پێشکەوتوی [ئای ئار ٢ئێم ]لە دامەز
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران ئەم دامەزراوەی لە ڕێکخستنی ٣ تاڤگەی دیکە لە سانتریفیوژی پێشکەوتوی [ئای ئار ٢ئێم ]لە دامەزراوەی ناوکەیی ژێرزەوی نەتەنز ئاگادار کردۆتەوە، و دامەزراندنی ئەم سانتریفیوژانە لە ڕێکەوتنی ناوکەیی قەدەغە کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی ڕۆژی هەینی 14ی سەرماوەز، لە ڕاپۆرتێک دا ئەم هەواڵەی دا بە وڵاتانی ئەندام لەم دامەزراوە.
ئاژانسی وزەی ناوکەیی پێداگری کرد کە ئەم تاڤگانە بە یەکەم کۆگای سانتریفیوژانە لەم جۆرە زیاد دەکرێ کە پێشتر بۆ پیتاندنی ئۆرانیوم لەم دامەزراوە کەڵکی لێ وەردەگیرا.
لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوکەیی ٢٠ ١٥ ڕژیم لە دامەزراوەی ژێرزەوی نەتەنز تەنیا دەبێ بە سانتریفیوژی جیلی [ئای ئاڕ ١ ]بە پیتاندنی ئۆرانیۆم درێژە بدات، بەڵام بە پێی راپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی کە لە ٢١ی خەزەڵوەر، بلاو بۆوە ڕایگەیاندووە کە کۆکراوەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی رژیم ١٢هێندەی سنوری دیاریکراو لە ڕێکەوتنی ناوکەیی بەرجامە.
ڕژیمی ئیران بە بەردەوامبوونی لە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوکەیی ساڵی ٢٠ ١٥، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا کە لە مانگی ژانویە کاری خۆی دەسپێدەکات، لە ژیر فشارداناوە، بایدن بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بۆ بەڕەنگار بوونەوەی بەرنامەی موشەکی و ناوکەیی و هەروەها بۆ بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ چین و ڕوسیە بە دوای بەدی هاتنی یەکگرتوویی لەگەڵ وڵاتانی ئوروپاییە.
فەڕانسە، بریتانیا و چین لەماوەی ئەم ٣ساڵە دا خوازیاری جێبەجێ کردنی خاڵی تەواوکەر بۆ بەرجامن.