سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەو موشەکانەی لە لیبی بینراون هاوشێوەی موشەکی دێهلاویەی ڕژیمی ئێرانن.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەو موشەکانەی لە لیبی بینراون هاوشێوەی موشەکی دێهلاویەی ڕژیمی ئێرانن.
ئانتۆنیۆ گۆتێرش، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێک دا بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕاگەیاندووە کە لە پشکنینەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وێنەی چوار موشەکی دژی تانک کە لە لیبی کراوە، پیشان ئەدات کە تایبەتمەندی یەکێک لەوانە لە موشەکی دێهلاویە کە ڕژیمی ئێران دروستی کردووە دەچێت، هەرچەند ڕێکەوتی درووستکردنیان نادیارە.
وێڕای ئەوە ئانتۆنیۆ گۆتێرش، لەڕاپۆرتی دەورەیی خۆی کە ڕۆژی دووشەممە ·ی خەزەڵوەر، پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە، وتویەتی کە نەیتوانیوە تەئکیدی بکاتەوە کە ئایا ئەم موشەکە دژە تانکانە بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی ڕژیمی ئێران بۆ لیبی گوازراونەتەوە یان نا؟
ناوبراو، ئەم بابەتەی لە ڕاپۆرتی دەورەیی خۆی لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱، کە هەر شەش مانگ جارێک پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی دەکات، باسی کردووە.