ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا نەخۆشیە نەگوازراوەکانی وەک نەخۆشی سەرەتان، شەکرە و نەخۆشی دڵ گەورەترین هۆکاری مردنن لە ج
خەبات مێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا نەخۆشیە نەگوازراوەکانی وەک نەخۆشی سەرەتان، شەکرە و نەخۆشی دڵ گەورەترین هۆکاری مردنن لە جیهان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە بەرادورد بە ساڵی 70،2000لەسەد هۆکاری مردنەکان لەجیهاندا بەهۆی تووش بوون بەو نەخۆشیە نەگوازراوانەوە ڕوودەدات.
ڕێژەی مردن بە نەخۆشی دڵ لە جیهاندا 16 لەسەدە، وبەشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە و نەخۆشیەکانی دیکەی وەکوو خەڵەفانیش 10لەسەدە، و سەرەڕای ئەوەش، مردن بەهۆی تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە لەساڵی 2000وە هەتا ئێستا لە سەر ئاستی جیهان 70لەسەد زیادی کردووە.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەساڵی 2019، زیاتر لە 24ملیۆن و400 هەزار کەس کە بەرامبەرە بە 44لەسەدی گیان بەختکردوانی جیهان، بەهۆی توشبوون بە نەخۆشیە نەگوازراوەکانەوە گیانیان سپاردووە، و لەم ڕێژەیە 9ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ گیانیان سپاردووە.
هەربەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تووش بوون بە هەموو جۆرەکانی نەخۆشی هەناسەدان لەجیهاندا بەگشتی ڕوو لەزیادبوونە.