بەپێی زانیاریەکان کە بە سازمانی خەبات گەیشتوون، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ژمارەێیک لەماڵ و جێگەی ژیانی خەڵکی ش
بەپێی زانیاریەکان کە بە سازمانی خەبات گەیشتوون، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ژمارەێیک لەماڵ و جێگەی ژیانی خەڵکی شاری بانە بە بیانوی گەران بە دوای گومانلێکراوانی کوژرانی فەخریزادە، پشکنینیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنیەتیەکان کە بەشێوەی بەربڵاو لە شار جێگر کراون لە شارەکانی ئێران هێندراون و تا ئێستا چەندین کەسیان گرتووەو دەیان ماڵی هاوڵاتیانی بانەیان پشکنیوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هێزانە بە پیشاندانی وێنەی پێنج کەس، ماڵەکان دەگەڕێن و هەروەها هەڕەشەیان لە کۆڵبەران و کاسبکارەکان کردووەو ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر ئەم پێنج کەسە لە سنوور تێپەڕ بن، دەکەونە بەر لێکۆڵینەوەو سزا دەدرێن.