کوتانی واکسێنی کۆڕۆنا لە وڵاتانی جۆراوجۆر دەستی پێکردووە، و هاوکات وتەبێژی یەکگرتوویی واکسێن" کە بەرنامەی کۆواکس" بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە یەکسانی هەمو
کوتانی واکسێنی کۆڕۆنا لە وڵاتانی جۆراوجۆر دەستی پێکردووە، و هاوکات وتەبێژی ناوەندی تایبەت بە واکسێن" کە بەرنامەی کۆواکس" بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە یەکسانی هەموو وڵاتان بە واکسێنی کۆڕۆنا بەڕێوە دەبات، وتی: ئۆفێک (دەفتەری کۆنتڕۆڵی سەرمایەی دەرەکی وەزارەتی دارایی ئامریکا)، ڕێگەی داوە کە بەربەستە یاساییەکانی ئێران بۆ کڕینی واکسێن چارەسەر بکرێ.
بەڵام بەرپرسانی ڕژیم لە ماوەی چەند حەوتوویی ڕابردوو دا لێدوانی جۆراوجۆریان لەبارەی کڕینی واکسێن هەبووە و دەڵێن، گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەیان بەربەستی خستۆتە ڕێگەی هەوڵەکانی ئەوان بۆ کڕینی ئەم واکسێنە.
بەڵام هاووبەشی کۆواکس ئەم وتانەی ڕەتکردەوە و وتی: هەموو وڵاتانی ئەندام، لەقۆناغی وەرگرتن یان لە قۆناغی جێبەجێ کردن دان.
بەرنامەی کۆواکس لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستیە و بە ئامانجی یارمەتیدان بە کڕین و بڵاوکردنەوەی واکسێنی کۆڕۆنا لە وڵاتانی هەژار و نیوە هەژار درووستکراوە تا هەموو وڵاتان بە شێوەی بەرابەر دەستیان بە واکسێنی کۆڕۆنا ڕابگات، و هەروەها بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی لەسەرەتای مانگی ڕەزبەر ڕایانگەیاند کە بەشێوەی فەرمی بونەتە ئەندامی یەکیەتی کۆواکس".
کیانوش جەهانپوور، وتەبێژی ڕێکخراوی خواردن و دەرمان لەوکاتەدا وتی: ڕێکەوتنی کڕینی واکسێنی کۆڤید ۱۹واژۆ کراوە ونێردراوە بۆ یەکیەتی نێونەتەوەیی واکسێن، و هەنگاوی دواتر دابینکردنی پارەیەکە لەئەستۆی بانکی ناوەندیە.
عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ڕژیمی ئێران، وتی: تائێستا هەرهەوڵێکمان بۆ کڕینی ئەم واکسێنە داوە، بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا و پێویستی وەرگرتنی ڕێگەپێدانی ئۆفێک" سەرکەوتوو نەبووە.
بەڵام هاوکات ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری یەکێک لە وتەبێژانی کۆواکس نووسی، کە بەربەستێک بۆ کڕینی واکسێن لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بوونی نیە، و ئامریکاش ڕایگەیاندووە کە تاوانەکە لە بەرپرسانی ناوخۆیی ڕژیمی ئێرانە، و هەروەها وتویە ئەو بانکانەی کە یارمەتی ئابووری ئێران ئەدەن بۆ کڕینی دەرمان، تاوانبار نابن و جەریمە ناکرێن.
مستەفا قانعی بەڕێوەبەری کۆمیتەی زانستی بەڕەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە لێدوانێکی تلڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، کە ئێران فڕۆکەی تایبەت بە هەڵگرتنی واکسێنی فایزەری نیە و وتی: ئەم واکسێنەمان ناوێ و بە ڕاشکاوی وتی: پێداویستی تایبەت بە هەڵگرتنی ئەم واکسێنەمان نیە.