وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ هەر جۆرە زانیارێیک لەپێوەند بە دۆزینەوەی ڕابرت لوینسۆن، خەڵاتی ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیاری کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ هەر جۆرە زانیارێیک لەپێوەند بە دۆزینەوەی ڕابرت لوینسۆن، خەڵاتی ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیاری کردووە.
هەر لەم پەیوەندیەدا ئامریکا ڕۆژی دوشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دوو بەرپرسی ڕژیمی ئێرانی خستە نێو لیستی ڕەش.
ڕابرت لوینسۆن ١٣ساڵ پێش ئێستا لە زستانی ساڵی ٨٥، پاش ڕۆیشتنی لە دوبەیەوە بۆ کیش وون دەبێت، ناوبراو مەئمووری پێشووی ئێف بی ئای بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتەرز، بەرپرسانی ئامریکایی ڕۆژی دووشەممە بەسەپاندنی گەمارۆ بەسەر محەممەد باسری وئەحمەد خەزایی، دو بەرپرسی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران، بە هەواڵدەریەکانیان وتووە کە ناساندنی ئەم دوو کەسە بە بیروڕای گشتی، دەبێتە هۆی دۆزینەوەی زانیاری زیاتر لە سەر لوینسۆن. ستیڤین مەنووچین، وەزیری خەزێنەداری ئامریکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: ڕفاندنی لوینسۆن لە ئێران نمونەیێکی دیارە لە گەندەڵی ڕژیمی ئێران.
بەرپرسانی ئامریکایی لە کۆنفڕانسێکدا باسیان لەوە کردووە کە هەموو ئەو بەڵگانەی ئامریکا هەتا ئێستا کۆی کردۆتەوە دەری دەخات کە لوینسۆن، لە ساڵی 2007 لە کیش وون بووە، لەوانەیە لەبەندیخانە گیانی لەدەست دابێت.
ڕۆژی دووشەممە مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکیدا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئەوڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەدواداچوون بۆ ناسنامەی دوو بەرپرسی باڵای ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران دەکات کەدەستیان لەڕفاندن وکوشتنی لوینسۆندا هەبووە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە ئەوان لەسەر بەدواداچوون و ناساندنی ئەو کەسانەی کە ڕژیم دەیانڕفێنێ و بێ سەروشوێنیان دەکات، دەست هەڵناگرن.