ئالیوت ئابرامز" نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت: بە سەرنج دان بەوەی کە بەشێکی زۆر لەو گەمارۆیانەی خراوەتە سەر ئێران پێوندییان بە ما
ئالیوت ئابرامز" نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت: بە سەرنج دان بەوەی کە بەشێکی زۆر لەو گەمارۆیانەی خراوەتە سەر ئێران پێوندییان بە مافی مرۆڤ و دژی ترۆریستن، هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی جۆ بایدن ناتوانێت تەواوی گەمارۆکان لە سەر ڕژیمی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
ئابرامز، ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تایمز او،ی ئیسراییل وتی: بەر پرسانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ تیمی جۆ بایدن کۆبونەوێیکی نهێنیان ڕێک خستووە و هەوڵیانداوە دەوڵەتی داهاتو ڕازی بکەن کە ڕێکەوتنی ساڵی ۲۰۱µ سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران، لەم هەلومەرجەی ئیستادا بەکەڵک نایات.
ناوبراو هەروەها باس لەوە دەکات کەچاوەڕوان دەکرێت کاروچالاکی ناوکەی ڕژیمی ئێران لە نەبونی فەخری زادە ڕەوتێکی هێواش بەخۆیەوە ببینێ و هیچ کەس وەک ئەو لە کاروباری ناوکەیی ئێران زانیاری نیە.