هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕفاندن و ترۆری دژبەرانی ڕژیمی ئاخوندی کردەوەیەکی دژی ئینسانیە

ڕفاندن و ترۆری دژبەرانی ڕژیمی ئاخوندی کردەوەیەکی دژی ئینسانیە

ئامادەکردن: فرمێسک

ئامادەکردن: فرمێسک
ڕوحوڵڵای زەم، جەمشید شارمەهد، فەرەجوڵڵا چەعەب، لەوکەسانەن کە لەم ماوەیەدا ڕژیمی ئێران بە فریودان هێناونیە وڵاتانی دراوسێی ئێران و دواتر ڕفاندونی.
ڕفاندنی ئەو کەسانە تاوانێکی دژی ئینسانیە کە تەنانەت لە دادگاێیکی نمایشیدا بەبێ‌ ئەوەی تاوانەکەیان لەسەر سابت ببێ‌، کارێکی نایاساییە و ئەو دەوڵەتانەی کە بە یاسا نێونەتەوەییەکان پێبەندن، دەبێ لەڕێگای یاسایی (ڕادەستکردنەوە) داوای تاوانبارەکان بکەن. 
وڵاتە ئوروپاییەکان و ئەو دەوڵەتانەی کە خاوەن کلتوری مافی سەربەخۆ و پێشکەوتوون لەکاتێکدا بزانن دانەوەی کەسێک مەترسی لەسەر گیانی هەیە، نایدەنەوە بە وڵاتی خۆی. 
بەڵام هەندێک وڵات وەکوو عێراق، کە بەیاسای پێشکەوتووی مافی مرۆڤ پەیوەست نەبووە، بەربەستێکی بۆ دانەوەی کەسێک کە لەوانەیە شکەنجە ویا لەسێدارە بدرێ، نیە. یاسای کۆنوانسیۆنی ئوروپایی مافی مرۆڤ دەڵێ، لەکاتێکدا کە دانەوەی کەسێک ببێتە هۆی لەناوچوونی مافە سەرەتاییەکانیان وەکوو ئەگەری شکەنجە و یان گیان ستاندنیان، دەبێ ئەو وڵاتانە نەیاندەنەوە و ئەم کۆنوانسیۆنە بەپێچەوانەی ئەوەی کە ناوی ئوروپایی هەیە، بەڵام هەندێک لە وڵاتانی غەیری ئوروپاییشی تێدایە وەک تورکیە. 
بە پێی ڕاپۆرتەکان فەرەجوڵڵا چەعەب"ناسراو بە حەبیب ئەسیود ڕێبەری پێشووی جوڵانەوەی ئەلنزال " لەشاری ئیستانبول کە لەلایەن ئافرەتێکەوە فریو درا و بەدەستی قاچاغچیەکی مەوادی هۆشبەر ڕفێندرا بۆ ناوخۆیی ئێران، هیچ بەرپرسێکی فەرمی ئەم کردەوەیەی لەئەستۆ نەگرتووە و ئەمە نەک ناوی (ڕادەستکردنەوە) نیە بەڵکوو ڕفاندنی نێونەتەوەییە. 
هەروەها جەمشیدی شارمەهد و هێنانەوەی لەڕێگای وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وعومان نەک ڕادەستکردنەوە نەبووە، بەڵکو ئەمەش نموونەێیکی دیکە لە ڕفاندنی نێونەتەوەیی لەخاکی وڵاتانی دراوسێیە.
لەزۆربەی کاتەکان کە ڕژیمی ئاخوندی شانسی گەڕاندنەوەی یاسایی دژبەرانی خۆی نیە، لەڕێگای ڕفاندنی نێونەتەوەیی کارەکەی جێبەجێ دەکات. 
لەم پەیوەندیەدا هەواڵدەری ڕۆیتەرز، ڕۆژی دووشەممە ۲٤ی سەرماوەز، ڕایگەیاند کە گروپێکی یازدە کەسی لە ئیتڵاعاتی ڕژیم کە لەگەڵ قاچاغچیەکی مەوادی هۆشبەر کاریان دەکرد و ئەو قاچاغچیە بەڕێوەبەریان بووە، لە تورکیە دەسبەسەر کراون. 
هەر بەپێی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەریە، ئەم گروپە ۱۱کەسیە هەوڵی ڕفاندن و ترۆری دژبەرانی ڕژیمی ئێرانیان داوە کە لەلایەن پۆلیسی تورکیە دەسبەسەر کراون. 
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر ئەم گروپە فەرەجوڵڵا چەعەبیان ڕاکێشاوە بۆ تورکیە و پاش ڕفاندنی گواستویانەتەوە بۆ ئێران. 
ئەم گروپە لەژێر دەستی ناجی شەریفی زیندەشتی" قاچاغچی مەوادی هۆشبەرە و لەگەڵ ئیتڵاعاتی ڕژیم لەپێوەندیدا بووە. 
ڕژیمی ئێران لە ڕێگای ئافرەتانێک لە ژێر ناوی پەرەستو( یەڕەسێلکە)، دەیانڕفێنێ وبەردەوامە لە ترۆر و ڕفاندانی دژبەرانی خۆی.


3 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕفاندن و ترۆری دژبەرانی ڕژیمی ئاخوندی کردەوەیەکی دژی ئینسانیە

ڕفاندن و ترۆری دژبەرانی ڕژیمی ئاخوندی کردەوەیەکی دژی ئینسانیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران