ڕێکخراوی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە ژێرناوی(بیلانی ساڵانەی توندووتیژی لەدژی ئازادی ڕاگەیاندن) دەڵێت: لەساڵی ۲۰۲۰ی زایینی لا
ڕێکخراوی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە ژێرناوی(بیلانی ساڵانەی توندووتیژی لەدژی ئازادی ڕاگەیاندن) دەڵێت: لەساڵی ۲۰۲۰ی زایینی لانیکەم ۳٨·ڕۆژنامەوان دەسبەسەر و زیندانی کراون، و ٥٤ چالاکی میدیایی بە بارمتە گیراون، و
هەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بە بێسەروشوێنی چوار ڕۆژنامەوانی دیکە لەمساڵ دا دەکات. بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، ڕژیمی ئێران شەشەمین بەندیخانەی گەورەی ڕۆژنامەوانانە لە جیهان دا، و هەروەها لە ئێران چالاکانی میدیایی و هەواڵنێران بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆڕۆنا و باس کردنی ڕاستیەکان ئازار و ڕەنجی زۆریان کێشاوە.
چین، عەرەبستان، میسر، سووریە، ڤێتنام لەو وڵاتانەن کە زۆرترین هەواڵنێری بەندکراویان لە جیهاندا هەیە.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هەواڵنێرانی ئافرەتی بەندکراو ۳٥لەسەد زۆرتر بووە، وپاش تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەموو جیهان، ژمارەی ڕۆژنامەوانی دەسبەسەرکراو لە مانگی مەی ساڵی ڕابردو تا مانگی مەی ساڵی ۲۰۲۰چوارهێندە زۆرتر بووە، و ڕێژەی زۆری دەسبەسرکردنی هەواڵنێران لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەرخەری ئەوەیە کە لەوڵاتانێک وەکوو عەرەبستان، سووریە، میسر، ئۆردن و ڕژیمی ئێران، جێگەێیک بۆ ڕەخنەگرتن لە شێوازی بەڕێوەبردنی قەیرانی کۆڕۆنا بوونی نیە.
زۆری ڕێژەی هەواڵنێرانی بەندکراو لەوڵاتی ئێران ،کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی نیگەران کردووە و لە ڕاپۆڕتی پێشوویی ڕێکخراوی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور لەبارەی سەرکوتی ڕۆژنامەوانان لەسەرانسەری جیهان لە ڕێکەوتی پێنجی خەرمانانی ساڵی ۹٨، بەرانبەر بە ۲·ی ئاگۆستی ۲۰۱۹ڕژیمی ئێرانی بە گەورەترین بەندیخانەی ئافرەتانی ڕۆژنامەوان لە جیهاندا ناسێندرا.