کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی مەحکومکردنی پێشێلکردنی هەلومەرجی مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە ٨٢ دەنگی ئەرێنی و ٣٠ دەنگی بێل پەسەند کرد و ١٧ وڵاتی
کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی مەحکومکردنی پێشێلکردنی هەلومەرجی مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە ٨٢ دەنگی ئەرێنی و ٣٠ دەنگی بێل پەسەند کرد و ١٧ وڵاتی ئەندام لەم دەنگدانەدا بەشداریان نەکردووە.
بە پێی ئەم بڕیارنامەیە پەروەندەی ئێران بۆماوەی یەک ساڵی دیکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە. نوێنەری ڕژیم و چین و وێنزوئێللا ناڕەزایەتی خۆیان بەم بڕیارنامە دەربڕی. هەموو وڵاتانی ئوروپایی دەنگی ئەرێنیان داوە و چەندین وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەراست بە جێگەی مەحکووم کردنی رژیمی ئێران، دەنگی نەرێنیان بە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە داوە. ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەیە کە وەکوو هەمیشە کانادا ڕێکی خستووە، بریتیە لە ژمارەی زۆری سێدارە و لە سێدارەدانی مندالانی ژێر ١٨ ساڵ، شکەنجەی نامرۆڤانە ،سەرکوتی بەربڵاو، دەسبەسەرکردن و زیندانی کردنی بێ هۆکار، بێ سەروشوێنکردنی دژبەرانی حکوومەت .