بەختیار عەزیزی
بەختیار عەزیزی
ڕژیمی دیکتاتۆرو مرۆڤ کوژی ویلایەتی فەقیە هەر لە ڕۆژانی سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنیەوە، کوشتن و شکەنجەدانی هاونیشتمانیانی کوردستانی بە تایبەت، وە خەڵکی ئێرانی بە گشتی،کردۆتە یەکێک لە سەرەکیترین ئامرازو رێگەکان بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەی.
ئەو دەسەڵاتە نامەشروعە لە گەڵ پەیڕەو کردنی سیاسەتی ترساندن و کوشتن و ئیعدامی هاونیشتمانیان،لە هەمانکاتدا ترۆرو ڕەشە کوژی ودروست کردنی ڕایەڵەی جاسوسی لە ناوخۆی ئێران و لە سەرانسەری جیهانی، کردۆتە بەرنامەی سەرەکی جینایەتەکانی.
ترۆری تێکۆشەرانی سیاسی و کەسایەتیەکان لە ناوخۆی ئێران و لە دەرەوەی ئێران، ڕفاندن وتەفروتونا کردنی دەیان کەس و خەرج کردنی ملیاردها دۆلار بۆ دروست کردنی دەیان ناوەندی جاسوسی و ئەمنیەتی بە مەبەستی زۆرهێنان و ترساندنی تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی لە کارە دزیوەکانی حاکمیەتی ترۆریستی ئاخوندی ئێرانە.
ئاشکرایە کە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو هەوڵەکانیان بۆ زەربەت وەشاندن و ئاژاوەو بشێوی لە ڕیزی هێزەسیاسیەکانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی و بە تایبەت هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و هێزەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەربڵاوتر کردوە. لەو چوارچێوەدا بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران بە ناردنی کەسانی فریودراوی ساویلکە بۆ ڕیزەکانی شۆڕش و هەروەها بە فریودانی دەیان کەسی بە ناو ڕۆشنبیرو دروست کردنی چەندین نامیلکەو ماڵپەڕی جیاجیا بۆ پڕوپاگەندەی ژەهراوی و دروست کردنی بشێوی لە ڕیزی هێزەسیاسیەکان وبە خەیاڵ بۆ گومان دروست کردن لە تێکۆشانی چەندین ساڵەیان و هەروەها بە تەماع خستنە بەر تێکۆشەرانی ناو شۆڕش لە ڕێگەی پوڵ و سەرمایەو پێدانی خانو لە ناو ئێران و بەڕێکردنیان بۆ ووڵاتانی ئوروپایی و چەندین بەڵێنی دیکەو هەروەها بە فریودانی دەیان ئافرەتی چارەڕەش کە ناویان لیندراوە (پەرەستو)پەڕەسێلکە،کە بە داخەوە ئەو داماوانە زۆربەیان بە هۆی بە بارمتەگرتنی ئەندامێکی خانەوادەیان و یا بە هۆی هەژاری و بێدەرەتانی ناچار دەبن مل بدەن بۆ ویستەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لە لایەن ئەو دوو ناوەندە دژی گەلی و قێزەونانە بۆ فریودانی چالاکانی سیاسی وکادرو پێشمەرگەکانی کوردستان بەکاردەهێندرێن.
جێگەی داخە هێندێک جار ناوەندە جینایەتکاری و جاسوسیەکانی ڕژیمی ئێران توانیویانە کەسانێک لە ڕیزی هێزە سیاسیەکانی کوردستان فریو بدەن کە هێندێک جار خودی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئێران بە ئەنقەست هەوڵیاناداوە ئەو کەسە فریوخواردوانە ئاشکرا بن تا بە ئاشکراکردنیان،جۆرێک لە بێ موتمانەیی دروست کردبێ. جێگەی دەست خۆشی و پێزانیننە کە تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات بە شێوەێکی بۆێرانەو بە هەست کردن بە کەسایەتی بەرزو شۆڕشگێرانە٠یان، وەلامی سەخت و ددان شکێنیان بە دژمنی قین لەدڵ داوەتەوە. کە بێگومان یەکێک لە ئامانجەکانی دژمن لە ناوبردنی بایەخی ئینسانی و کەرامەتی مرۆفە نیشتمان خۆشەویست و ئازادیخوازە.
لایەنێکی دیکەی ئامانجەکانی ڕژیمی ملهوری ویلایەتی فەقیە لە جاسوس ناردن و چاودێری کردن و فیلم هەڵگرتن بە کەسانی ناشی لە بنکەکانی سازمان و هەوڵی کردەوەی ترۆریستی دژ بە تێکۆشەران و رێبەریی سازمان، بە خەیاڵی خاوی ترساندن و پاشەکشە پێکردنی سازمانی خەبات لە بەرنامەو ئامانجی سەربەرزانەی لە شۆڕشی ڕەوای ئازادیخوازی و مافخوازی گەلی کوردە، بەلام هەوڵی ڕژیمی ئاخوندی و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی و بەکرێگیراوانی، نەک نابێتە هۆی پاشەکشە پێکردنمان بە ڵکوو بەهێزو بەورەترمان دەکا لە لە بەردەوام بوون لە شۆڕشی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و لە شۆرش لە بەرانبەر ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە.
بێگومان بە سوور بوون لە سەر بڕیاری شۆڕشگێرانەو بە هاوکاری تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمان و هەوڵەکان و چاودێریەکان و هاوکاریەکانمان، پیلانەکانی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی مرۆف کوژی ئاخوندی پوچەڵ دەکرێنەوەو بە کارەمان زیاترو بە هێزتر لە گۆڕەپانی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و لە خەبات دژی دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندی سەرکەوتوو دەبین.