خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26ی سەماوەز، هەیئەتێکی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26ی سەماوەز، هەیئەتێکی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
شاندی میوان بە سەرپەرەستی بەڕێز کاک عومەری ئیلخانیزادە، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، لەلایەن بەڕێز کاک بابەشێخ حوسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، و شاندی یاوەری پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارە دۆستانەیەدا چەندین تەوەری گرنگی رۆ٠ژ تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا، بابەتی دۆخی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی و بەتایبەتی جوڵانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، تەوەری سەرەکی باسەکان بوو و هەردولا لەسەر هەستیاری دۆخی هەنوکەیی و زەرورەتی پێکەوە کارکردنی سەرانسەری و کوردستانی پێداگریان کردەوە.
ڕێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی لەم پێوەندیەدا لەسەر سیاسەتە گشتیەکانی سازمانی خەبات لەپێوەند بە ئامادەبوونی سازمان لە هاووپەیمانەتیەکی کوردستانی کە هەموو هێز و لایەنە سیاسەکانی کوردستان لەخۆ بگرێ و لەسەر هێڵی ڕوخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری لە ئێران بڕواتە پێش، کردەوە.
لەکۆتای دیدارەکەدا، دو لایەن لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی لەمێژینەیان پێداگریان کردەوەو شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێ کران.