خەبات مێدیا: محەممەد جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕژیمی ئێران، پیشنیاری بە دەوڵەتی کابۆل داوە کە ئەگەر دەیانهەوێ لەو گروپە چەکدارەی کە ڕژیمی ئاخوندی لە
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕژیمی ئێران، پیشنیاری بە دەوڵەتی کابۆل داوە کە ئەگەر دەیانهەوێ لەو گروپە چەکدارەی کە ڕژیمی ئاخوندی لە پەنابەرانی ئەفغانی دانیشتووی ئێران بەناوی(فاتمیون) پێکی هێناوە، کەڵک وەربگرێ.
زەریف لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەری تلوع نیوز"ی ئەفغانستان لەبارەی ئەم گروپە چەکدارەی کە بە هێزی فاتمیون ناسراوە، وتی: ئەمانە باشترین هێزن کە ئەگەر دەوڵەتی ئەفغانستان بیهەوێ دەتوانێ کەڵکیان لێ وەربگرێ.
هێزی فاتمیون، پێکهاتووە لە هێزی ئەفغان کە لەژێر فەرماندەیی هێزی قودس لایەنی دەرەوەی سنووری سپای ترۆریستی پاسداران لەسووریە و بۆ پشتیوانی لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن.
ناوئاخنی سەرەکی وەڕێخستنی ئەو هێزە، هێزی ئەفغانی تیپی ئەبوزەر" بوون کە لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق شەڕیان دەکرد.
لەم ماوەیەدا، حەمید قوڕەیشی" سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج و ئیدارە و وەزارەتخانەی سپای تاران ڕایگەیاند: خانەوادەی ئەو چەکدارانەی هێزی فاتمیون کە لەشەڕی سووریە کوژراون، زەوییان پێ دەدرێ.
هەروەها زەریف لە درێژەی وتووێژەکەی وتی: بە پێی یاسا هێشتا ڕژیمی ئێران گروپی تاڵیبانی لە گروپی ترۆریستی نەهێناوەتە دەرەوە.
ڕژیمی ئێران پێشتر تاڵیبانی بە دوژمنی خۆی دەزانی، بەڵام لەم ساڵانەی دوایی چەندین جار لەگەڵ ئەم گروپە ترۆریستیە وتووێژی کردووە و ئەمە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ئەفغانستان.