یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیوەندی مەترسیداری وێنزۆئێلا، ئێران و حیزبۆڵلا.

پەیوەندی مەترسیداری وێنزۆئێلا، ئێران و حیزبۆڵلا.
دەنگی خەباتی کوردستان

 هاوکاری نێوان ڕژیمی ئێران وێنزۆئێلا لە ماوەی ١٥ساڵدا بە زیاتر بووە، هەر بە هۆی ئەو پێوەندیە نزیکانەی نێوان ئەو دوو ڕژیمە،بەرپرسانی ئامریکایی نیگەرانی خۆیان لە داهاتوویی پەیوەندی نێوانیان و ناردنی چەک و تەقەمەنی لە لایەن ڕژیمی ئێران بۆ هێزەکانی وێنزۆئێلا ڕاگەیاند و هوشداریان داوە کە قەبوڵی ناکەن موشەکی ئێرانی بگاتە دەستی ئەم ڕژیمە دیکتاتۆڕە لە ئەمریکای جنوبی. ئەوە لە کاتێکدایە جەوادی زەریف لە سەردانی بۆ وێزۆئێلا وتی: قۆناغی خۆبەزلزانی ڕۆژئاوا کۆتایی پێ هاتوە. ئەم هاوکاریە نهێنیە چۆن و بۆچی پێک هاتوە؟ هۆگۆ چاوز، سەرۆک کۆماری وێنزۆئێلا کە لە ساڵی ١٩٩٩ تا ساڵی ٢٠ ١٣ لەسەر دەسەڵات بوو، بناغەی ئەو پەیوەندی سیاسی و هاوپەیمانیەتی داڕشت، و هەوڵی دا هاوکاری نێوان ئەو دوو دەسەلاتە زیاتر لەسەر پڕۆژەی هاوبەشی نیزامی و ئابووری بێ٠« و بانکی هاوبەشی دامەزراند، و ڕێگەی بە حیزبۆڵلا دا، وێنزۆئێلا وەک بنکەیەک بۆ پەڕە پێدانی دەستێوەردان لە ئامریکای باشور و جێبەجێ کردنی کردەوە ترۆریستیەکان بەکار بێنێ‌. بەناوبانگترین هێرشە ترۆریستیەکان ، تەقینەوەی ئەنجومەنی هاوکاری ئیسراییل و ئارژانتین لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی بوو، کە ٨٥ کەس لە ئاکامی ئەم تەقینەوەدا کوژران. حیزبۆڵلا ساڵانە لەڕێگەی قاچاغ و بازرگانی بە مەوادی هۆشبەر(موخەددر)پێنج ملیۆن دۆلار لە سنوری پاراگۆئە، ئاڕژانتین و برازیل دەست دەکەوێ‌. دواتر و لەکاتی سەرۆکی ئێستای وینۆزۆئێلا، (مادۆرۆ ) حیزبۆڵلا، وێنزۆئێلاێ کرد بە وولاتی جینایەتی رێکخراوی فرە نەتەوەیی و ترۆریستی نێونەتەوەیی. و تەنانەت لە ساڵی ڕابردوو، کاتێک خەڵک لە دژی مادۆرۆ ناڕزایەتیان دەربڕی ،بڵاوکرایەوە کە مادۆرۆ بۆ سەرکوتکردنی خەڵک یارمەتی لە حیزبۆڵلا وەرگرتوە بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵێ‌ت. هەلومەرجی ئابوری وێنزۆئیلا لە ژێر گەمارۆی سیاسی و ئابوری و پشت گۆێ‌ خستنی لە لایەن کۆمەڵگەی جیهانی فرە خراو بووگە، هەر بۆیەش پێویستی بە ڕژیمی ئێرانە و ئامانجی سەرەکی ڕژیم قازانجی ئابووری خۆیە نەک ئامانجی سیاسی. لەم ماوەدا ڕژیمی ئێران گەورەترین نەوتهەڵگرەکانی بۆ وێنزۆئێلا نارد تا قەیرانی نەبونی نەوت فریای دەسەلاتی ئەو وولاتە بکەوێ‌، هەناردە کردنی بەنزین و گازۆئیل لە ئێرانەوە بۆ ئەم وڵاتە، سەرەڕای بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا هەربەردەوامە و چەندین کەشتی پڕ لە باری ڕژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگیراوە، کە ئاخرین باری کەشتیەک نرخی ٤۰ملیۆن دۆلار بووە. هاوکات بەرهەم هێنانی نەوتی خاوی وێنزۆئێلا ڕولە هەڵکشانەو ئەو بارهەڵگرانە پاش خاڵی کردنی بارەکانیان، نەوتی خاو بار دەکەن کە بەو کارەیان یارمەتی چین و ڕوسیە دەدەن. پەیوەندی ئابوری نێوان ڕژیمی ئێران و وێنزۆئێلا زیاتر بە ئاڵوگۆڕی سەرچاوە نەوتیەکانە،بە جۆرێک لەسەرەتای ئەمساڵ هەردوولا، بە بۆنەی کرانەوەی سوپەرمارکێتێک بەناوی مگاسیس" لە کاراکاس"ڕێ‌ و ڕەسمیان بەڕێوە برد. دەوترێ ئەم سوپەرمارکێتە خاوەنەکەی، سپای ترۆریستی پاسدارانە. سەرەڕای هەموو ئەمانە، ماوەێیکە فرۆشی موشەکی ئێرانی بە وێنزۆئێلا گەیشتۆتە لووتکە، وزیاتر لە دە ساڵە کە ناوەندێکی پترۆشیمی و کارگەیەکی نهێنی درووستکردنی باڕووت، لەشاری مۆرۆن دامەزراندوە کە لەلایەن کۆمپانی پیشەی کیمیایی پارچین، داڕێژراوە، ئەم کۆمپانیە لە ژێر چاوەدێری وەزارەتی دیفاعی ڕژیم بەڕێوەدەچێت و دەوترێ، کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەرنامەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران دەگێڕێ. لەم ساڵانەدا چەندین فەرماندەی باڵای نیزامی ڕژیمی ئێران، بەردەوام دەچنە وێنزۆئێلا سەفەر دەکەن. و ئەگەر بەڵگەیەک لەسەر فرۆشتنی موشەک لەلایەن ڕژیمی ئێران بە وێنزۆئێلا بدۆزرێتەوە، ئەو ووڵاتە تووش کێشەی زیاتر دەبێ. ئەوەی لەئێستادابۆتە هۆی نزیکی و یەکگرتوویی ڕژیم ئێران وێنزۆئێلا، تەنیا کڕین و فرۆشتنی چەک نیە، بەڵکو خواستی هاوبەشی هەر دوو لایەن لە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکایە. بۆ بەهێزکردنی ناوچەکانی خۆیان و دەست کەوتنی دراو(پووڵ)و پارە ، لە لایەنی سێهەم، واتە حیزبۆڵڵا کەڵک وەردەگڕێ

3 ساڵ و 9 مانگ و 7 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیوەندی مەترسیداری وێنزۆئێلا، ئێران و حیزبۆڵلا.

پەیوەندی مەترسیداری وێنزۆئێلا، ئێران و حیزبۆڵلا.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران