پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران بە موشەک هێرشیان کردوە سەر سەفارەتی ئامریکا

چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران بە موشەک هێرشیان کردوە سەر سەفارەتی ئامریکا
دەنگی خەباتی کوردستان

خەبات مێدیا: شەوی ڕابردوو هێرشی موشەکی کرایە ناوچەی سەوزی بەغدا و سفارەتی ئەمریکا،بە پێی هەواڵەکان، لەم هێرشەدا ، هەشت ٨تا یازدە ۱۱ ڕاکتی کاتیۆشا، هاوێژراوەتە ئەو ناوچەیە ، کە لەئاکامی ئەم هێرشە، بەشێک لە دیواری سەفارەتی ئەمریکا خەسارەتی لێکەوتوە و سەربازێکی عێراقی برینداربوە و هەندێک لە گوللە کاتیوشاکان کەوتونەتە ماڵی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە.



سفارەتی ئەمریکا لە گەڵ سەلماندنی ئەو هێرشانە، ڕایگەیاند، خەسارەتی گیانیان نەبوە بەڵام لەوانەیە خەڵکی ئاسایی عێراقی بریندار بوبێتن. هەروەها ئەم هێرشانەی پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیی و دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق لەقەڵەم دا و داوای لەهەموو ڕێبەرانی سیاسی، دەوڵەتی عێڕاق کردووە تا بۆ پێشگرتن بەم هێرشانە، هەنگاو هەڵگرن. هەروەها مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کاتێکدا عێراق گیرۆدەی دەیان کێشەی سیاسی و ئابوریە، بەلام میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران گەورەترین کۆسپن لە بەردەم ئاشتی و خۆش گوزەرانی لە عێراقدا. لە هەمانکاتدا وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق، سەبارەت بەو هێرشە موشەکیانە وتی: ئەمە کردەویەکی ترۆریستیە. و ئەم هێرشانە دەرخەری ئەوەیە دەیانهەوێ حاکمیەتی عێراق و پێگەی نێونەتەوەیی عێراق، لەڕێگەی هێرش بۆ شوێنی دیپلۆماتیکەکان ببەنە ژێرپرسیار.












 
 











 







 







 










 
 






 









 







 





 

3 ساڵ و 11 مانگ و 12 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران بە موشەک هێرشیان کردوە سەر سەفارەتی ئامریکا

چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران بە موشەک هێرشیان کردوە سەر سەفارەتی ئامریکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران