بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕژیم تایبەت بە پارێزگاکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەجێ هێشتنی خوێندن لەمساڵدا دەکات کە ژمارەو ڕێژەی کچان زیاترە.هەروەها کێشەی نەبوون
بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕژیم تایبەت بە پارێزگاکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەجێ هێشتنی خوێندن لەمساڵدا دەکات کە ژمارەو ڕێژەی کچان زیاترە.هەروەها کێشەی نەبوونی مۆبایل و تەبلێت یان هەیە کە چارە سەر نەکراوە.
دەسەڵات، هۆی بە جێ هێشتنی خوێندن ، و بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری، زیاتر دەگێڕێتەوە بۆ بیری دەمارگرژانەی عەشیرەکان ، سەختی ڕێگە و بان لە هەندێ لە ناوچەکان و کێشەی ئابووری، بەو بەڵگە ب٠Žی بنەمایانە دەیهەوێ بەرپرسیارەتی لە سەر خۆی کەم کات و تاوانەکە بخاتە ئەستۆی بنەماڵە و کۆمەڵگە. ئاشکرایە پەروەردە و نهێشتنی بیری دەمارگرژانە لە عەشیرەکان و چاکسازی ڕێگەو بان، لە ئەرکەکانی دەسەڵاتە.
تا پێش تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا ساڵانە یەک ملیۆن خوێندکار لە ئێران دەستیان لە خوێندن هەڵدەگرت و بە پێی سەرژمێریەکان، لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، ٦٩٦هەزار و ٣٩٩کەس لە خوێندن بە جێ ماون. هەروەها هۆی سەرەکی ئەو قەیرانە بەستراوەتەوە بە کێشەی ئابووری بنەماڵەکان.