رۆژی 19ی پووشپەری 1395 لە پاریسی پێتەختی فەرانسە کۆبوونەوەێکی بەرفراوانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەرێوەچوو کە وێرای بەشداری ژمارەیێکی بەرفراوانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری جیهانی لە زۆربەی وەلاتانی جیهان و نزیک بە 100 هەزار کەس حەشیمەت لە زۆربەی وەڵاتانی جیهان بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران یەکێک لە ووتاربێژانی ئەو کۆبوونەوە بەرفراوانە بوو. بەرێز حسێنی لەوتارەکەیدا تیشکی خستە سەر چەندین پرسی گرینگی پێوەندیدار بە خەباتی رزگاریخوازانە دژی رژیمی ئاخوندی و سیاسەتی دانووستانی وەلاتانی رۆژئاوایی و پێدانی ئیمتیازی یەک لەدوای یەک بەو رژیمەی مەحکووم کرد. بەرێزیان وێرای ئاماژە بە جینایەتەکانی رژیمی دەسەڵاداری ئێران سیاسەتی درۆ و فرت و فێلی ئاخوندانی بیر هێنایەوە و لەسەر هەوڵەکانی رژیم بۆ کرینی کەل و پەلی پێوەندیدار بە بردنە پێشەوەی بەرنامەی ناوکەیی سەرەرای ئەوەی کە بەلێنی راگرتنی بەرنامەکانی داوە هەڵوەستەی کرد. بەرێز کاک بابه شیخ وێرای ناردنی سلاو بۆ پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و هەروەها پێشمەرگەکانی ناوخۆی کوردستان ئاماژەی بە قارەمانەتی و فیداکاریی هێزی پێشمەرگە لە مەیدانەکانی جەنگ دژی رژیمی ئاخوندی کرد و خوێنی شەهید رەحمان پوورکەریمی کادری بە باوەری سازمان کە لە ناوچەی بۆکان شەهید کرا و هەروەها شەهیدانی ئەمدواییەی هێزەکانی کوردستانی بە دەستمایەی بردنە پێشەوەی خێراتری خەباتی رەوای گەلەکەمان زانی. بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە بەشێکی تری ووتارەکەی دا لەسەر نەگۆرینی دەسەڵاتدارانی ئێران پێداگری کردەوە و تەنیا چارەسەری بە رووخان و لەناوچوونی ئەو رژیمە دیکتاتۆرە بە خەباتی نەپساوە و یەکگرتووانەی گەلانی ئێران زانی. دەقی ووتەکانی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
جێگەی باسە بەشێک لە ئەندامان و لایەنگران و بەرپرسانی کومیتەکانی دەرەوەی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک جەلال خوشکەلام ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومیتەی ئورووپا لەو کۆبوونەوە بەرفراوانە دا بە لۆگوی سازمانی خەبات و ئاڵای کوردستان بەشدارییان کرد.
ئەو کۆبوونەوەیە وەک نەریتێکی ساڵانە لە لایەن شۆرای میللی موقاومەتی ئێران بە بۆنەی دەسپێکی کاری ئەرتەشی ئازادیبەخشی ئێران لە 30 جۆزەردان رێکدەخرێ و دەکرێتە دەرفەتێک بۆ بەرەوپێش بردنی خەبات دژی دیکتاتۆری ئاخوندی . جێگەی باسە خاتوومەریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەت لە سەرتای کۆبوونەوەکە ووتارێکی پێش کەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد.