دۆناڵد ترامپ ڕژیمی ئێرانی سەبارەت بە هێرش بۆسەرهێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ئاگادارکردەوە
خەبات مێدیا:دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەتویتێکدا ئاماژەی بە هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆسەر سەفارەتی ئەمریکا لەبەغدا، کرد و هوشداری داوەتە ڕژیمی ئێران کە ئ
دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەتویتێکدا ئاماژەی بە
هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆسەر سەفارەتی ئەمریکا لەبەغدا، کرد و هوشداری داوەتە ڕژیمی ئێران کە ئەگەر کارمەندانی ئامریکایی بکوژرێن، ڕژیمی ئێران بە بەرپرس دەزانێ.سەرۆک کۆماری لە تویتێکدا کە ڕۆژی یەک شەممە نووسی، ڕایگەیاند سەفارەتی ئێمە لە بەغدا بۆتە ئامانجی چەندین مووشەک،و سێ دانە لەو موشەکانە نەتەقیونەتەوە، گومان دەکرێ ئەو موشەکانە ئی ئێران بن.
لە ئێستادا باس لە هێرشی زیاتر دژ بە ئەمریکاییەکان لە عێراق لە ئارادایە.
هاوکات هەواڵنێری ڕویتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە، لە کۆبوونەوەیێکدا لەکۆشکی سپی، هێندێک خاڵیان دیاریکردوە کە لە بەرانبەر هەرجۆرە هێرشی نیزامی ڕژیمی ئێران بۆسەر بنکەی سەربازی یان دیپلۆماسی ئەمریکا لەعێراق ڕێکەوتوون چ جۆرە کاردانەوەێکیان هەبێ.