ناوەندی لێکۆڵینەوەی مووشەکی ونیزامی سپای تیرۆریستی
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مووشەکی ونیزامی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە شاری میساف" لەپارێزگای حەما" وناوچەی ئەلوەسەتی سووریە، کرایە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل. بە پێ ئەو زانیاریانەی هەواڵدەریەکان بڵاویان کردەوە، چەند ئامبوڵانس چوونە شوێنی بۆمبارانەکە . میدیای سووریەش هێرشی ئیسراییلی دەسلمێنن و دەڵێن: سیستەمی دیفاعی ئاسمانی ئەرتەشی سووریە تەقەیان لە فڕۆکە جەنگیەکان کردووە، بەڵام ئاماژەی بە خەسارەتی هێزی سپای تیرۆریستی پاسداران نەکردووە. هەر بە پێ زانیاریەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ۳ی بەفرانباریشدا،فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل لەشکەری فاتمیونی سەربە سپای ترۆریستی پاسدارانیان لە شاری ئەلحاوی" پارێزگای ئەلمیادین" کردۆتە ئامانج. بەڵام سپای تیرۆریستی پاسداران تائێستا لەسەر ئەم هێرشانە بێ دەنگە.