هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.
دەنگی خەباتی کوردستان


خەبات مێدیا: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیری عێراق ڕۆژی هەینی ٥ی بەفرانبار، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمنیەتی عێراق ئەرکێکە و لەئەستۆیەتی و ئامادەیە بەشێوەیەکی جددی بەرەنگاری پێشێلکرانی یاساکانی وڵاتەکەی ببێتەوە. لە درێژەی ئاڵوگۆڕەکانی عێراق، هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو لەناوچەی شەقامی فەڵەستین، لەسەر پردی ئەلموسەنا" لەبەغدا ئامادە بوون و چەکدارانی عەسائێبی ئەهلی حەق" ی سەر بە ڕژیمی ئێران لەو ناوچەیە پاشەکشەیان کردووە. هاوکات کاناڵی ئەلعەرەبیە باسی لە بەڵگەیەک کردووە کە ئەم گروپە چەکدارەی سەر بە ڕژیم، دەیانهەوێ هێزەکانی خۆیان بۆ گردبونەوە لەشوێنێکی نزیک لە بنکەی ئەمنیەتی بەغدا، کۆبکەنەوە و ئامانجیان لە گردبوونەوە، فشارهێنان بۆ دەوڵەتی عێراق بۆ ڕزگارکردنی ژمارەیەک لەئەندامانی ئەم گروپەیە کە لە ئاکامی هێرش بۆ سەرسەفارەتی بەغدا، دەست بەسەر کراون. لەلایەکی ترەوە، مستەفا کازمی، بە ئامادەیی تەواوەوە بۆ بەرەنگاربونەوە لەگەڵ پێشێلکرانی یاسای عێراق، لە تویتێکدا نووسی، ئەمنیەتی عێراق ئەمانەتە و لەسەر شانی ئێمەیە، ئێمە لە ئارامش و بێدەنگی هەوڵمان داوە متمانەی خەڵک بە حکومەت، دامەزراوە ئەمنیەکان و هێزی سەربازی بگەڕێنینەوە، و بەئەهوەنی داوامان کرد وڵات لەگەڵ ڕووداوی بێ قازانجی دیکە تێکەڵ مەکەن، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، بەشێوەی جددی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەین. موقتەدا سەدر" ڕێبەری جەریانی سەدری عێراق، داوای لەئێران کرد لەم ناکۆکیانە دەستێوەردان نەکات.

3 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران