لەپێوەند بە دروستکردنی واکسێنی کۆڕۆنا تا ئێستا چەندین کۆمپانیای دەرمانی بەناوبانگ بە نوێنەری وەڵاتانی جیاجیا ڕایانگەیاندووە کە لە درووستکردنی ئەو و
لەپێوەند بە دروستکردنی واکسێنی کۆڕۆنا تا ئێستا چەندین کۆمپانیای دەرمانی بەناوبانگ بە نوێنەری وەڵاتانی جیاجیا ڕایانگەیاندووە کە لە درووستکردنی ئەو واکسێنەدا سەرکەوتووبوون، و لە نێویاندا سێ جۆری واکسێن وەک: فایزەر، مۆدێرنا و ئاسترازینکا، لەقۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەرچوون و لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیەوە پەسەند کراون.
ناوی وەڵاتی ئێران تەنانەت نەچۆتە ناو لیستی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و کڕیاری ڕەسمی واکسێن لەو ڕێکخراوەدا.
عەلی موتتەهەری، کاربەدەستێکی ڕژیم، باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی ڕژیم خراوەتە ناو لیستی ڕەشی FATF، ئەوە بۆتە هۆکاری بەتاڵ بونەوەی سەهمی واکسێنی کۆڕۆنای وەڵاتی ئێران!.
موتتەهەری، باس لەوە دەکات بە هۆی ئەوەی کە ڕژیم لە لیستی ڕەشی (FATF)داندراوە، نەیان توانیوە بڕی پەنجا ملوێن دۆلار پوڵ بۆ بەشە سەهمی ئێران لە واکسێنی کۆڕۆنا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ هەشت ملوێن ئێرانی دابین بکەن، هەر بۆیە بەشە سەهمی ئێران بەتاڵ بۆتەوە.
پیلانی کۆواکس و دابەشکردنی بەشە سەهمی واکسێنی بەرهەم هێندراوی کۆڤید ۱۹:
کۆواکس، پلانێکە لە نێوان ·۶ وەڵاتی خاوەن سەرمایەی جیهان، کە بە یەکگرتوویی و بە داڕشتنی گەڵاڵەیەکی جیهانی سەبارەت بە واکسێنی کۆڕۆنا و هاوکاری ڕێکخراوی جیهانی ڕێکەوتن، مەبەست لەم بەرنامەیە کڕین و بڵاوکردنەوی بەیەکسانی واکسێنی کۆڕۆنایە بەسەر وەڵاتان دا، و هەروەها ئێرانیش یەکێکە لەو وەڵاتانەی کە واکسێنی کۆڕۆنای پێ دەدرێت.
بەڵام ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران نایەوێت ڕاستەوخۆ خەڵک دەستیان بگات بە واکسێنی کۆڕۆنا.