وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی دوشەممە 8ی بەفرانبار، لە تویتێک دا نووسی:
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی دوشەممە 8ی بەفرانبار، لە تویتێک دا نووسی
گیانی مرۆڤەکان بە قەد هێزو کۆنتڕۆڵ بۆ ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی بایەخی نیە.
ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە هیچ ترسێکی نیە بۆ بە کارهێنانی لە سێدارەدان وەکو ئامرازێک بۆ باج وەرگرتن لە ئێرانیەکان، و پێیان دەڵێن کە دەبێ ماڵو دارایی و بیرکردنەوەی خۆیان پێشکەش بەوان بکەن دەنا لە سێدارە ئەدرێن.
هەر بەم هۆیە ئەوان هیچ دڵەڕاوکێیەکیان سەبارەت بە بەدیلگرتنی کەسە بیانیەکان نیە بۆ پلە وەرگرتن لە وەڵاتانی دیکە.
لەو تویتەدا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە هەرچی محەممەد جەواد زەریف، هەوڵ بدا شێوەی ڕژیمی ئاخوندی وەک ڕژیمێکی ئاشتی خواز نیشان بدات، ئەوان دەزانن کە رژیم لە نزیکترین کاتدا نەوید ئەفکارێکی دیکە لە سێدارە ئەدات، ڕوح اڵلە زەمێکی دیکە ئەدزێتو و گیانی لێ دەستێنێ، هاووڵاتیەکی خاوەن دوو گوزەرنامەی دیکە بەتاوانی درۆ بە بارمتە دەگرێ.....