وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ڕژیمی ئێران لە ڕێگەی سوپای تیرۆریستی پاسداران و ئیتلاعاتی ئەو
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ڕژیمی ئێران لە ڕێگەی سوپای تیرۆریستی پاسداران و ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە پیلانی تیرۆریستیان لە زیاترلە 35وڵاتی ئورووپا، ئامریکای باکوور و باشوور، ئەفریقا، و ئاسیا داڕشتووە وجێبەجێ کردووە. لەکاتێکدا ئەو خانەوادانەی کەژیانێکی مام ناوەندیان هەیە بۆ دابینکردنی بژێوی خانەوادە و ئازیزانیان تووشی کێشە بوونەتەوە، ڕژیم بەردەوامە لە خەونە بێ هیواکانی بۆ دەست بەسەرداگرتن وترس ودڵەڕاوکێ لە ناوچەکەدا. سپای تیرۆریستی پاسداران بە کەڵک وەرگرتن لە دارایی و سەرچاوە سروشتیەکان کە موڵکی خەڵکی ئێرانە، ڕاهێنان بە هێزەکانی خۆی بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوان لەسووریە دەکات، و هەروەها گرووپە تیرۆریستیەکان لەلوبنان، عێراق و حوسیەکانی یەمەن، بۆ هێرش بۆسەر خەڵکی عەرەبستانی چەکدار کردووە وبۆتە هۆی نەبوونی و هەژاری لەڕادەبەر لەوڵاتی یەمەن. هەنگاوەکانی سپای پاسداران نەتەنیا خەڵکی ئێران بەڵکوو زۆربەی بنەماڵەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تووشی ئازار ومەینەتی کردووە.