ئامریکا، ڕۆژی چوار شەممە ١٠ ی بەفرانبار، دوو بومب هاوێژی بی_٥٢ی بە ماوەی ٣٠ کاتژمێر و بۆ دووهەمین جار و بە ئامانجی پیشان دانی هێزی خۆی لە بواری بەرگ
ئامریکا، ڕۆژی چوار شەممە ١٠ ی بەفرانبار، دوو بومب هاوێژی بی_٥٢ی بە ماوەی ٣٠ کاتژمێر و بۆ دووهەمین جار و بە ئامانجی پیشان دانی هێزی خۆی لە بواری بەرگری،هێنایە سەر ئاسمانی کەنداوی فارس.
هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس، لە زاری یەکێک لە فەرماندە نیزامییەکانی ئامریکا نووسی: ئامریکا لە وەڵامی ئەگەری پیلان و هێرشی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، ئەو بۆمب هاوێژانەی بەسەر ئاسمانی کەنداوی فارس دا سوڕاندۆتەوە، و ئەو بەرپرسەی ئامریکا هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری هێرشی ڕژیمی ئێران لە عێراق یان شوێنی دیکە کرد.
فەرماندەی سنتکام، فرانک مەک کەنزی، لەم پێوەندیەدا وتی: هیچ کەس نابێ هێزی ئێمە لە بەرگری کردن لە هێزەکانمان بە کەم بزانێ، وە ئەگەری هێرشی دوبارە بۆ سەر سەفارەتی ئامریکا لە عێراق هەیە