بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی مستەفا سەیفی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی وێژنانی سەروو ـ سەوڵاوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی مستەفا سەیفی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی وێژنانی سەروو ـ سەوڵاوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
هەواڵدەری هەنگاو: ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی براوە.
عەتا سەیفی باوکی مستەفا گوتوویەتی بنەماڵەی کوژراوەکە حازر نەبوون لە کوڕەکەمان خۆش بن و لە بەرامبەردا داوای بڕی ٣ میلیار تمەن پارەیان وەک دیە کردووە، بەڵام خانەوادەی سەیفی نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.
مستەفا، بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی کۆسار سەیفی لە سەر کێشەی نامووسی گیراوە و ئەو حوکمەی بۆ دەرکراوە.