ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، کچێکی ١٣ساڵان خۆی کوشت، ئەو کچە لە سەر پردێک خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و گیانی سپاردووە، بەمەش حاڵەتێکی دیکە لە خۆکوژی م
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، کچێکی ١٣ساڵان خۆی کوشت، ئەو کچە لە سەر پردێک خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و گیانی سپاردووە، بەمەش حاڵەتێکی دیکە لە خۆکوژی منداڵان لە ئێران تۆمار کرا.
ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی لە ڕاپۆرتێک دا دەڵێت: خۆکوژی لە نێو منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێران ٧لەسەدە.
هەواڵی تایبەت بە خۆکوژی منداڵان و مێرمنداڵان جاروبار بە یارمەتی چالاکانی مەدەنی، هەواڵدەران، و کەسانێک کە لەم بوارە دا چالاکن، لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بڵاو دەبێتەوە، بەڵام دوای ماوەیەک بەبێ پێڕاگەیشتن لە لایەن دامەزراوە دەوڵەتیەکان لە بیر دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوو مانگی ڕابردوو دا لانیکەم ٢٠ منداڵ و مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە.
بە هۆی نەبوونی ڕێژەی دروستی ساڵانە و ڕوون نەبوونی هەواڵەکان لە بارەی خۆکوژی، ئەگەری هەیە ئەم ڕێژەیە زۆر زیاتر بێ.
هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژی منداڵان بریتین لە هەژاری، کێشەی بنەماڵەیی و خەسارەتە کۆمەڵایەتیەکان، و بە داخەوە تەمەنی خۆکوشتن بە پێچەوانەی ڕێژەکەی هاتۆتە خوارەوە.
لەلایەکی ترەوە و لە ساڵی ٢٠ ٢٠ دا، بە هۆی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا، منداڵان بۆ درێژەدان بە خوێندن، پێویستیان بە مۆبایل و تەبلێتە، بەڵام زۆربەی ئەو منداڵانە بە هۆی هەژاری و نەبوونیەوە لەو پێداویستیانە بێبەش بوون، ئەمەش بۆتە هۆکارێکی تری خۆکوژی لەنێو منداڵان دا.