ڕۆژنامەیەکی ڕوسیا نووسی: بەباوەڕی کارناسان، مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان ئامریکا و ئیسراییل و رژیمی ئاخوندی دا زۆرە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادە
ڕۆژنامەیەکی ڕوسیا نووسی: بەباوەڕی کارناسان، مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان ئامریکا و ئیسراییل و رژیمی ئاخوندی دا زۆرە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکاریەک کراوە.
ڕۆژنامەی (مسکوفسکی کامسومولتس) ی ڕوسیا، لەپێوەند بە جموجۆڵەکانی ئامریکا و ناردنی بۆمب هاوێژی بی 52، و فرۆکەی هەڵگری سوتەمەنی بۆ ئەو بۆمب هاوێژانە، لە ڕاپۆرتێک دا نوسی: هەل و مەرجی هەنوکەیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شێواوە، و ئەگەری هەیە ڕژیمی ئاخوندی لە بەرەبەری ساڵیادی کوشتنی ترۆریست قاسم سلێمانی لەلایەن ئامریکاوە، لەهەوڵی تۆڵە سەندنەوە دابێ لە ناوچەکەدا، هەربۆیە ئامریکا ژێر دەریاییە ناوکەیی و شەڕکەرەکانی خۆی ناردۆتە خەلیجی فارس.
گرووپی گورز وەشێنی ئامریکا هاتۆتە زەریای هیند و هەروەها هاوپەیمانانی ئامریکا وەک ئیسراییل بە هاوردنی ژێر دەریایی پشتیوانی خۆیان بۆ ئامریکا ڕاگەیاند.