بە گوێرەی هەواڵی گەیشتو بە خەبات مێدیا، ڕۆژی هەینی ۱۲ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن پازدە ساڵ بەناوی شیلان، خەڵکی گوندی ئاوباریکی سەر بەشاری دیواندەرە، خ
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتو بە خەبات مێدیا، ڕۆژی هەینی ۱۲ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن پازدە ساڵ بەناوی شیلان، خەڵکی گوندی ئاوباریکی سەر بەشاری دیواندەرە، خۆی کوشتووە.
جێی باسە شیلانی تەمەن پانزە ساڵ بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی هەڵواسیوە و بەداخەوە گیانی سپارد.
شیلان خاوەنی دو براو تەنیا کچی ئەو خانەوادەیە بوو.
شیلان بەهۆی کێشەی خانەوادەیی وەک توندوتیژی باوکی لەگەڵ دایکی و لەگەڵ خۆی، لێدان و قسەی ناشیرین بێڕێزی پێکردن، ..... پەنای بردۆتە بەر خۆ کوشتن.
ڕێژەی خۆکوژی لەم ساڵانەی دوایی دا ڕوو لەهەڵکشانە، هەژاری، کێشەی ئابووری، کێشەی خانەوادەیی، نەبوونی مافی مرۆڤ بەگشتی و یاسایا دژە ئافرەتەکان لەسیستم و دەسەڵاتی ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی دا، لەهۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژین لەئێران.