رۆژی سێ شەممە 22ی پووشپەری 1395 لە روداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە نێوان رێگەی مەریوان سنە کوری پێشمەرگەیێکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی دەکات. جەمشید مورادی (گرماش) تەمەن 19 ساڵ و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کومپیوتەر رۆژی سی شەممە لە روداوێکی هاتووچۆدا کوچی دوایی کرد. پرسە و سەرەخۆشی ناوبراو لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە لە مزگەوتی شێخ محەممەد سادق لە شەقامی نیزامئاوای شاری سنە بەرێوە دەچێ.
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خومان لە خزم و کەس و کاری خوا لیی خوشبێت کاک جەمشید مورادی و بە تایبەتی دادە گوڵێ پێشمەرگەی دلسوزی سازمانی خەبات دەکەین و لە خوا داواکارین روحی کاک جەمشید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سێبووری کەس و کاری بێ.
انا اللە و انا الیە راجعون