خەبات مێدیا: بە پێی ڕاگەێندراوی ڕێکخراوی کەش وهەوا، خەستی مەوادی پیسکەری هەوا، سەرەتا لە شارەکانی تاران، کەرەج، قوم، قەزوین و دواتر لە شارەکانی مەشهەد، ئیسفەهان
بە پێی ڕاگەێندراوی ڕێکخراوی کەش وهەوا، خەستی مەوادی پیسکەری هەوا، سەرەتا لە شارەکانی تاران، کەرەج، قوم، قەزوین و دواتر لە شارەکانی مەشهەد، ئیسفەهان، ئەراک و تەورێز بەرز دەبێتەوە و تا ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی بەفرانبار، ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت.
ئەم دۆخەش دەبێتە مەترسی بۆسەر بۆ هەموو تەمەنێک و بەتایبەت منداڵان، بەساڵاچووان و ئافرەتانی دوو گیان.
شایانی ئاماژەیە بە هۆی گەمارۆکانی سەر ڕژیم، کارگەکان ناتوانن مازوت "لە وڵات بنێرنە دەرەو و لە نێو شارەکان بەبێ لە بەرچاوگرتنی دۆخی هاوڵاتیان، دەیسوتێنن .
وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتن باسی لە ئامادەیی ناوەندە دەرمانی و تەندروستیەکان کردووە بۆ ئەم دۆخە.
هەروەها لە لایەن خەڵکەوە ڕاپۆرتێکی زۆر لە بارەی پیس بوونی هەواوە هەناردە کراوە و بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە پیسبوونی هەوا لە ئاستێکی بەرز دایەو تا ئێستا کەم وێنە بووە.