لە ساڵرۆژی کوشتنی ترۆریست قاسم سلێمانی، رژیمی ئێران هێشتا باس لە تۆڵەی سەخت دەکات و پەنای بۆ گەڵاڵەیەک لە مەجلیسی رژیم بردووە.
لە ساڵرۆژی کوشتنی ترۆریست قاسم سلێمانی، رژیمی ئێران هێشتا باس لە تۆڵەی سەخت دەکات و پەنای بۆ گەڵاڵەیەک لە مەجلیسی رژیم بردووە.
مەجلیسی ڕژیم لە بەرانبەر کوشتنی ترۆریست قاسم سلێمانی، گەڵالەیەکی پەسەند کردووە کە بە پێی ئەم گەڵاڵەیە، ئەو وڵاتانە کە بنکەی ئامریکایان تیدایە ،ئەگەر هێزە ئامریکاییەکان لە وڵاتی خۆیان وەدەر نەنێن و هەر جۆرە هێرشێکی نیزامی بکرێتە سەر ئێران، ئەم وڵاتانە بەرپرسیارن و رژیمی ئێران بەرەنگاریان دەبێتەوە.
هەروەها ئەو ئێرانیانەی کە خاوەنی دوو پاسپۆرتن[دو تابعیتی] زیاتر دەکەونە ژێر فشار و تاوانی سیخوڕی، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە ڕایەڵەی ترۆریستی سپای قودس بەشدارن، مافی نیشتەجێ بوونی یەکجارییان لە ئێران پێی دەدرێ.
ئەگەر ئەم گەڵاڵەیە پەسەند بکرێ، سپای ترۆریستی قودس وێڕای بوودجەی سەرسوورهێنەری خۆی،یەک لەسەدی پارەی ساڵانەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق وەردەگرێ. هەروەها سپای ترۆریستی قودس دەتوانێ، خەڵات بداتە ئەو کەس و ڕێکخراوانە کە بەڕەنگاری ئەمریکا دەبنەوە.