دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی بۆ ئەندامانی سازمانی خەبات لە دەرەوەی ووڵات

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی بۆ ئەندامانی سازمانی خەبات لە دەرەوەی ووڵات

ئۆرگانی ڕێکخستنی سازمانی خەبات لە وولاتانی ئوروپایی و ووڵاتانی دەرەوە، کۆبونەوەێکی بۆ ئەندامانی سازمان لە گەڵ سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەرێوە بر

 ئۆرگانی ڕێکخستنی سازمانی خەبات لە وولاتانی ئوروپایی و ووڵاتانی دەرەوە، کۆبونەوەێکی بۆ ئەندامانی سازمان لە گەڵ سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەرێوە برد.
رۆژی شەممە 13ی بەفرانباری 1399ی ک خ بەرامبەر بە 2ی ژانویەی 2021، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021ی زایینی، کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی ئوروپایی بەشێوەی ئۆنلاین کۆبۆوە. 
بەرێز کاک بابەشێخ لەو کۆبوونەوەدا تیشکی خستە سەر رووداو پێشهاتە جیهانی، ناوچەیی، ئێرانی و کوردستانیەکان و راو و بۆچوونی خۆی لەو بارەوە بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو.
سکرتێری گشتی لەبارەی رووداوە جیهانیەکان تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و سیاسەتی ئەو وەڵاتە لە چوار ساڵی رابردوودا و کاریگەریە خراپەکانی لەسەر دۆخی جیهان و کەڵکی خراپی هەندێ وەڵات لەو پیوەندیە خراپانەی زلهێزەکان وتی: لە چوار ساڵی رابردوودا سیاسەتی ئەمریکا هەڵەی زۆری هەبوو لە پێوەند بە ساخ بوونەوە لەسەر کێشە و گرفتە سیاسی و ئابووریەکان، حکومەتی ترامپ ئەگەر چی سیاسەتی دروستی لە حاست رژیمی ئاخوندی پەیرەو کرد و فشاری ئابووری و سیاسی زۆری خستەسەر ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بەڵام لە پێوەند بە سیاسەتی نێونەتەوەیی، هەوڵی دا هەموو کارەکان بەبێ گەرانەوە بۆ زلهێزەکانی دیکە و هاوپەیمانە سەرەکیەکانی تاک لایەنە چارەسەر بکات ئەوەش کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر ئەوەی زۆرێک لە کێشەکان نەک چارەسەر نەکری بەڵکوو کەلێنی قوڵتر لە پێوەندی زلهێزەکان بە گشتی و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەتایبەتی دروست بکات. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی وەڵاتێکی وەکوو تورکیە کەڵکی خۆی لێوەرگرێ و دەستێوەردانی زیاتر لە وەڵاتاندا بکات، یان ئەوەی وەکوو پێویست نەتواندرێ بەربەست بۆ سیاسەتی پاوانخوازانەی رژیم لە ناوچەکەدا دروست بکرێ و هەر وەک دەبینین رژیمی ئاخوندی ئیستاش درێژە بە دەستێوەردان و خراپەکاری لە وەڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەدا دەکات.
هەروەها لەپێوەند بە ئاڵووگۆڕی دەسەڵات لە ئەمریکا بەرێزیان وتی: ئەگەر بایدەن بچێتە کۆشکی سپی راستە وەکوو ترامپ نابێ لە راست رژیم بەڵام ناتوانێ پەیرەو سیاسەتی ئوبامایش بێ چوونکە دۆخی ئێستا لەگەڵ سەردەمی ئوباما زۆر گۆڕاوە. لە ئێستادا وەڵاتانی ئوروپاییش لەسەر بەرنامەیی ناوکەیی رژیم هەڵوێستیان نزیکە لە ئەمریکا و پێیان وایە پێویستە رژیم زیاتر دەست و پێی ببەسترێ بۆ ئەوەی نەتوانێ درێژە بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی بدات.
لە پێوەند بە خۆرهەڵاتی ناوەراست کاک بابەشێخ ووتی: بە پێچەوانەی چەند دەیەی رابردوو لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا دۆخێکی نوێ هاتووە ئاراوە. رەوتی ئاشتی نێوان وەڵاتانی عەرەبی و ئیسراییل پێشکەوتنی مێژوویی بە خۆوە دیوە. پێوەندی وەڵاتانی عەرەبی و ئیسراییل تا دێ باشتر و باشتر دەبێ و هەتا دێ وەڵاتی زیاتری عەرەبی پەیوەستی ئەو رەوتی ئاشتیە دەبن. ئیسراییل لەگەڵ هەندێ لەو وەڵاتانە هەتا پەیمانی سەربازی چوونە پێش، هاوکات عەرەبستان و قەتەر کە دوو وەڵاتی گرینگی عەرەبی و کەنداون خەریکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانیانن. ئەوانە کاریگەری راستەوخۆیان دەبێ بە زیاتر گەمارۆدان و گۆشەگیر کردنی رژیمی ئاخوندی.
سەبارەت بە ئێران سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ووتی: دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو وەڵاتەیان بەهۆی سیاسەتی هەڵە و نەزانانە و دژە خەڵکی رووبەرووی دۆخێک کردووە، کە کەمتر وەڵاتێکی جیهان دەبیندرێ دۆخی بە قەد ئێرانی ئاخوند لێدراو خراپ بێ. ئێران کە وەڵاتێکی دەوڵەمەند بە کانزا، نەوت و گاز و ئاوە، داهاتەکەی لەلایەن دەسەڵاتەوە خەرجی بەرنامە گەلێک دەکرێ کە هیچ سوودێکیان بۆ خەڵک نیە بەڵکوو خەلکی ئێران بەهۆی ئەو بەرنامانەوە تووشی دەیان قەیرانی جۆراوجۆر بوون و بەدەست هەژاری و نەداریەوە دەنالێنن.
رژیمی ئاخوندان داهاتی خەڵکی ئێران خەرجی بەرنامەی ناوکەیی و مووشەکی و پۆشتەکردنی هێزی سەرکوت دەکەن، هەروەها رژیم رێژەیەکی زۆر و بەرچاوی داهاتی خەڵکی ئێران خەرجی ساز کردن و پەرەپێدانی هێزە تیرۆریستیەکان دەکەن. وە هەروەک بەرپرسی ئەو هێزە تیرۆریستیانە لێرەولەوێ ئیشارەی پێ دەکەن، رژیم ساڵانە بە ملوێنان دولار پووڵ دەدا بەو هێزانە. وێڕای پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی و پشتیوانی لە دەستەو تاقمە تیرۆریستیەکان کە بارگرانیەکی زۆری دروست کردووە بەسەر خەڵکی ئێرانەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هەر باند و دەستەیەکیان ئەوندەی بۆیان دەلوێ لە ئەمواڵی خەڵک دزی دەکەن و وەکوو دەگوترێ رژیمی ئێران تەنیا دەسەڵاتێکە کە پیلانی جۆراوجۆر دادەرێژێ‌ بۆ دزی پووڵ و ماڵی خەڵک و بەتاڵ کردنی سفرەی خەڵکی ئێران. 
ئەو دەسەڵاتە بە هۆی سیاسەتی ئاژاوەگێڕانە و دەستێوەردان لە ناوچەکە کەوتووەتە ژێر فشاری هێزە ناوچەیی و جیهانیەکان و لە ناوخۆی ئێرانیش خەڵکی ئەو وەڵاتە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بێزرا و نەخوازراو دەبێ و جەماوەری ئەو وەڵاتە لە هەر کاتێکی دیکە ئامادەن بۆ راپەرین و ئینقلابێک کە کۆی پێکهاتەی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە لەناوبەرێ.
لەبارەی دۆخی بەشەکانی کوردستان و بزوتنەوەی مافخوازانەی ئەو بەشانە کاک بابەشێخ وتی: بەداخەوە دۆخی بزوتنەوەی مافخوازانەی بەشەکانی کوردستان لەچاو چەند ساڵی رابردوو جۆرێک پاشەکشەی پێوە دیارە و ئەوەش بەشێکی خەتاکەی دەگەریتەوە سەر خۆمان کە وەکوو کورد نەمانتوانیوە کەڵک لە دەرفتەکان وەرگرین.
سەبارەت بە کوردستانی تورکیە بەرێزیان ووتی: چەند ساڵ لەوەپێش لە هەڵبژاردنەکاندا هەدەپە وەکوو کورد دەنگێکی زۆری هێنا دەیانتوانی لەو دەرفەتە کەڵک وەرگرن و بەشداری لە حکومەتدا بکەن بەڵام بە رەد کردنەوەی ئەو داوایە تەوژمی دژمنایەتی ئاک پارتی و نژاردپەرستەکانیان زیاتر لە دژ هاندرا، لە گەڵ ئەو ڕاستیەی کە لە بنەرەتدا ئاک پارتی مەبەستی ئەوە نەبوو بە یەکجاری کێشەی کورد چارەسەربکا. لە کوردستانی تورکیە بزوتنەوەی کورد ئەگەر چی چالاکە، بەڵام بە هۆی فشارەکانی حکومەتی تورکیەو دابەش بوونی جەماوەری کورد بە سەر دوو بەرەدا کە بەشێک نەیاری دەسەڵاتن و بەشێکی لایەنگری لە دەسەڵات و حیزبەکەی ئوردوغان دەکەن. لە هەڵبژاردنەکاندا لەو شارەوانیانەی هەدەپە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بێ دەسەڵات کراون، پەرلەمانتارە کوردەکان بەجۆرێک دەنگیان کپ کراوە. بزوتنەوەی بەرنگاربوونەوەی ئەو پەشە کە پەکەکە پێشەنگایەتی دەکات توانای و هێزی لەگەڵ حکومەتی ئوردوغان بەراورد ناکرێ و توانای بەرگری کارای لە ناوخۆی کوردستانی تورکیە دا نیەو لە ئێستادا تورکیە لە دەرەوەی سنوورەکان شەڕی پەکەکە دەکات.
سەبارەت بە کوردستانی عێراق بەرێز سکرتێری گشتی تیشکی خستەسەر هەندێ دۆخی تازە و مەترسیدار لەسەر هەرێمی کوردستان و وتی: بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی عێراق لە دوای راپەرینی 1991 بەدواوە وەکوو نوقتە ئومیدێک بووە بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان، بە دروست بوونی حکومەتی هەرێم و پارلەمانی کوردستان و سەرکەوتنەکانی ئەو بەشە لە کوردستان پرسی کوردیان بە گشتی و بەتایبەت لە کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو پێشخست، لەدوای روخانی حکومەتی بەعس و دامەزرانی حکومەتی نوێی عێراق و سەلماندنی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی کورد لە دەستووریی هەمیشەیی ئەو وەڵاتە و بەتایبەتی تر لە کاتی شەڕی داعش دا پرسی کورد لە کوردستانی عێراق لە کۆمەڵی نێونەتەوەییدا بەشێوەیەکی بێ وێنە رەنگی دایەوە و پشتیوانی بۆ کۆبووەوە. بەڵام بەداخەوە بەهۆی کەمتەرخەمی و تەزاد و درز و کەلینی نێوان ئەحزاب و کێشە ئابووریەکان، لەو لاشەوە پیلانی بەردەوامی دژمنان و بە تایبەت ڕژیمی ئیران بۆ لەبار بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، وەک دەبینین هەوڵی جۆراوجۆر لە ئارادایە بۆ لە قاڵبدان و پاشەکشە بە مافە دەستووری و سیاسیەکانی کورد لەو بەشە. باشترین هەنگاو لە ئێستادا ئەوەیە کە ئەحزابی کاریگەر و سیاسی ئەو بەشەی کوردستان بە یەکیەتی و برایەتی بەرەوڕووی پیلانی دژمنان ببنەوەو پارێزگاری لە دەستکەوتەکانیان بکەن.
کاک بابەشێخ لە پێوەند بە پرسی کورد لە کوردستانی سوریە وتی: لە دوای کێشە نێوخۆییەکانی سوریە کورد توانی دەست بەسەر ناوچەکانی خۆیدا بگرێ و ئاگری شەڕ لەو ناوچانە بەدوور بێ. لە دوای شەڕی داعش و هێرشی ئەو گروپە تیرۆریستیە بۆ سەر ناوچە کوردیەکان و بەتایبەت شاری کوبانێ‌ و بەرگری و دیفاعی بێ وێنە رۆ٠Žلەکانی کورد ئەو شارەی کردە نمونەی بەرخۆدان و مقاومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاندا بەدەم کوبانێ و کورد بە گشتی لە سوریە بچن لە بەرامبەر تیرۆریستاندا پشتیوانیان لێ بکەن. لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەیش هەوڵدراوە نوێنەری کورد بوونی هەبێ و مافەکانی لە سوریەی داهاتوودا بسەلمێندرێ. لە ئێستادا کوردستانی سوریە کەوتووەتە بەر پەلاماری تورکیە و گروپەکانی سەر بەو وەڵاتە.
سەبارەت بە کوردستانی ئێران سکرتێری گشتی سازمانی خەبات وتی: پرسی کورد لە کوردستانی ئێران تا ئێستاش نەیتوانیوە ببێتە مێحوەر و خاوەن سەنگ و قورساییەکی ئەوتۆ کە خەڵک و خۆمان چاوەروانیمان هەیە. بەشێک لەم دۆخەی بۆ کوردستانی ئێران خولقاوە دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی سەرکوت و پیلانی جۆراوجۆری ئەو رژیمە دژ بە کورد و بە هەژار هێشتنەوەی ناوچە کوردستانیەکان. لەلایەکی دیکە بزوتنەوەی مافخوازانەی کورد لە کوردستانی ئێران تووشی تاراوگەنشینی و قەیرانی جۆراوجۆر بووەتەوە هەر بۆیە نەیتوانیوە ئەرکانی بەو جۆرەی پێویستە ئەنجام بدات.
بەڵام وێڕای هەموو ئەوانە بە خۆشیەوە خەڵکی ئێمە لە ناوخۆ خاوەن هوشیاریەکی سیاسی و نەتەوەیی زۆر باشە و وەک دەبینین چالاکانی ناوخۆ وێڕای بەربەستەکانی حکومەت توانیوانە لە مەیدانە جیاجیاکان خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانەکەیان بکەن. ئومێد دەکرێ لە ئەگەری هەر ئاڵوگۆڕێک کە چاوەروان دەکرێ لە ئێراندا بێتە پێشەوە چالاکانی ناوخۆ بتوانن بە هاوکاری ئەحزابی سیاسی دەستکەوتی سیاسی بۆ نەتەوەکەمان وەدەست بێنن و بیپارێزن.
سکرتێری گشتی لە سەر هەلومەرجی سازمانی خەبات و سیاسەتی لە حاست پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، پێداگری لە سەر بڕیاری سازمانی خەبات بۆ چالاک کردنی هاوکاری و هاودەنگی لە نێوان هێزەسیاسیەکانی کوردستانی ئێران کردەوەو، بە بەشدارانی کۆبونەوەکەی ڕاگەیاند کە سازمانی خەبات بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش لە چوارچێوەی جوڵانەوەی مافخوازنەی خەڵکی کوردستان و بۆ ڕوبەروبونەوەی ڕژیمی دیکتاتۆر لە ئێران بە تەواوی تێ‌ دەکۆشێ‌.
لە پێوەند بە خەبات لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران، سکرتێری گشتی لە سەر بەردەوام بوونی چالاکی و تێکۆشان لە پێناو ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەو هاتنە سەرکاری حکومەتی دیموکراتیک کە مافی تێکڕای نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران دەستەبەر بکات تێ‌ دەکۆشێ‌.
لە کۆتایی باسەکەی کاک بابەشێخ ژمارەیەک لە بەشداران کۆمەڵێک پرسیاریان بەرەورووی سکرتێری گشتی کردەوە و لە لایەن بەرێزیانەوە وەڵام درانەوە.

ڕێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات
13ی بەفرانباری 1399







 

 


3 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی بۆ ئەندامانی سازمانی خەبات لە دەرەوەی ووڵات

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی بۆ ئەندامانی سازمانی خەبات لە دەرەوەی ووڵات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران