ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەر، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆوە کە تێیدا دوو ئافرەت هێرشیان کردۆتە سەر کچێک و دەم و چاوی خوێناویە و لەسەر زەوی ک
ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەر، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆوە کە تێیدا دوو ئافرەت هێرشیان کردۆتە سەر کچێک و دەم و چاوی خوێناویە و لەسەر زەوی کەوتووە، مەئموری پارێزگاری پاڵاوگەی شاری ئابادانیش بەشێوەیەکی ناشیرین و نا مرۆڤانە دەست لە جەستەی ئەو کچە ئەدات و ئازار و شکەنجەی ئەدات....
جێی باسە ئەو کچە ئابادانیە کە ناوی بەهارە چشم براه، ە، لەلایەن کاربەدەستێکی پاڵاوگەی شاری ئابادانەوە دەست درێژی کراوەتە سەری و دووگیان بووە، ناوبراویش کە بەمەبەستی داواکردنی مافی خۆی چۆتە لای ئەو کاربەدەستە.. لەگەڵ ئەو دەرئەنجامە بەرەوڕوو بۆتەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بیرو ڕای گشتی ناڕەزایەتیان دەربڕی، بەڵام دادوەری شاری ئابادان بە بیانوی نەبوونی بەڵگە، مەهدی کازمی، ئەو مەئموورەی کە ئازاری جەستەیی و ڕۆحی بەهارەی دابوو، بە بێتاوان ناساند و بەهارەی قوربانی و زوڵم لێکراوی بە تاوانبار ناساند.
ئەمەش نمونەیەکی ترە لە گەندەڵی و یاسا دژە ئافرەتەکانی دەسەڵات و سیستمی دواکەوتووی ڕژیمی ئاخوندی ئێران.