هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ساڵیادی جینایەتێکی سامناکی خامنەیی لە کرماشان

ساڵیادی جینایەتێکی سامناکی خامنەیی لە کرماشان

لە ساڵیادی یەکێک لە جینایەتەکانی خامنەیی دا لەساڵی ۹۰ی هەتاوی، کاتێک عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی سەفەری کرد بۆ شاری کرماشان و لە زانکۆی ڕازی

 لە ساڵیادی یەکێک لە جینایەتەکانی خامنەیی دا لەساڵی ۹۰ی هەتاوی، کاتێک عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی سەفەری کرد بۆ شاری کرماشان و لە زانکۆی ڕازی قسەی کرد، شلێر فەرهادی، خوێندکاری ساڵانی٨٥-٨٦ لە ڕشتەی زانستی سیاسی لە زانکۆی ڕازی شاری کرماشان و یەکێک لە باشترین خوێندکارەکانی زانستی سیاسی ئەو زانکۆیە، بەشداری ئەو گردبونەوەیەی نەکرد، بەو هۆیەوە ڕۆژی ۲٦ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی پێنج مانگ بێسەروشوێن کرا، دواتر چەند کەس توانیان شلێر بدۆزنەوە و بنەماڵەکەی زانیان کە شلێر زیندووە و نەکوژراوە وپاش ماوەیەکی کەم ڕزگار کرا. پاش یازدە مانگ دیسان پەیوەندیان لەگەڵ باوکی شلێر گرت وداوای هەندێک وردەکاری و شیکردنەوەیان لێکرد، دوو ڕۆژ دواتر واتە ڕۆژی هەینی ۱٥ی بەفرانباری ساڵی ۹۱ی هەتاوی، لەکاتێکدا کە کەس لەماڵ نەبوو شلێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ئەمەش دەری خست کە مەئمورەکانی خامنەیی چ بەڵایەکیان بەسەر شلێردا هێناوە لەزیندان.


3 ساڵ و 10 مانگ و 16 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵیادی جینایەتێکی سامناکی خامنەیی لە کرماشان

ساڵیادی جینایەتێکی سامناکی خامنەیی لە کرماشان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران