شه‌ممه‌ 

15 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پێنج ڕێگە بۆ پاراستنی ورەی ئەرێنی لە وەرزی زستان

پێنج ڕێگە بۆ پاراستنی ورەی ئەرێنی لە وەرزی زستان

وەرگێڕان: جەعفەر بەهرامی

 وەرگێڕان: جەعفەر بەهرامی
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو زۆرینەی خەڵکی جیهان ڕۆژانێکی ناخۆشیان تێپەڕاند، ڕۆژانێکی چەق بەستوو، پڕ لە خەم ودڵەڕاوکێ، کێشەی ئابووری، بێکاری و دورکەوتنەوە لە یەکدی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لە ئێستادا کە وەرزی زستان دەستی پێکردووە، و بوونی مانگە تاریک ودرێژەکان کە تێپەڕاندنیان تەنانەت لەکاتی ئاساییدا دەتوانێ‌ بۆ زۆرێک دشوار بێت. بەڵام کارناسانی تەندروستی دەروونی دەڵێن به هێندێک کار، دەتوانین ورەمان بەرز بکەینەوە. لێرەدا ئاماژە بە پێنج خاڵ دەکرێت کە بۆ پاراستنی ورەی ئەرێنی سودی هەیە: 1_ چالاکی جەستەیی:وەک چوونە دەرەوە لەماڵ بۆ وەرزش کردن لەوەرزی زستاندا ئەگەر سەختیش بێت، بەڵام زۆربەی کارناسان پێیان وایە چالاکی و جوڵەو وەرزشکردن ڕێگایێکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی ورە. دوکتور براندن ئەستابز لەزانکۆی کینگز کالجی لەندەن دەڵێت: هۆش وجەستە بەهیچ شێوەیێک ناتوانرێت لەیەک جیابکرێتەوە، وەرزش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو دروستبونی پڕۆتینێک بەناوی فاکتۆری وزەگەیاندن بەمێشک، کە بۆ تەندروستی مێشک زۆر گرینگە. دوکتور ئەستابز هەروەها دەڵێت: دەتوانرێ ئەوە وەک کۆدێک بۆ مێشک بەکاربهێندرێت، ئەم ماددەیە یارمەتی شوێنە جیاجیاکانی مێشک دەدات. بەوتەی ناوبراو جووڵەی وەرزشی بۆماوەی کورت و تەنانەت بۆماوەی 10دەقەش قازانجی هەیە. یان کۆمەڵێک کاری وەکوو باخەوانی و دوچەرخە لێخوڕین و .... 2_ دورکەوتنەوە لەبیرکردنەوەی زۆر: جێنیفێر وایەڵد، مامۆستای زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، پەنا بردنە بەر کۆمەڵێک کاری سودبەخش بۆ دورکەوتنەوە لە بیرو خەیاڵی زۆر، یەکێکە لە باشترین کارەکان کە پێویستە ئەنجامی بدەین، ناوبراو ئەو هەنگاوەش وەک ( بەتاڵکردنەوەی سەر لە بیر و خەیاڵ) ناوزەد کرد. خەڵک دەست هەڵناگرن لە بیرکردنەوە لە کێشەکان و بە بەردەوامی بیری نەرێنی بە مێشکیان دا دێت. پڕۆفیسۆر وایلد بۆ پێشگیری لەم ڕووداوە چەند ڕێگە چارەیێکی پێشنار کردووە: ئەگەر 30دەقە یان زیاتر نیگەرانی کێشەیێک بوویت و ڕێگە چارەیێکت نەدۆزیەوە یان پرسیارێکت لەمێشکدا هەبوو وجوابەکەیت نەدۆزیەوە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە وازی لێبێنیت. وە گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە بەجێگەی نیگەرانی بۆ ئەوکێشەیە، کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەی بە کردار بکەیتەوە. ناوبراو هەروەها دەڵێت: لەمێشکی ئێمەدا مەترسی بە ڕێژەیەکی زۆر بوونی هەیە کە ئەگەر دەست لە هەندێک بیری نەرێنی هەڵگرین و سەرنج بخەینە سەر ڕاستیەکان، هەست بە دڵنیایی و ئارامیەکی زۆر دەکەین. پڕۆفیسۆر کۆئیپێرز دەڵێت، ئەو کەسانەی کە وا بەتەنیان زیاتر بیردەکەنەوە وئەمەش دەتوانێت بارودۆخەکە خراپتر بکات، هەربۆیە هەرکاتێک دەتوانن یارمەتی لەکەسانی دیکە وەربگرن وئەگەر بەهۆی نەخۆشی کۆڤید19 وە ناتوانن ڕوو بەڕوو ئەم کارە بکەن، پەیوەندی بە هاوڕێکانتانەوە بکەن،یان لەڕێگەی ئانلاینەوە قسەیان لەگەڵ بکەن، بەمانایێکی دیکە چاوەڕێی هاتنی کات وڕۆژی لەبار بۆ جێبەجی کردنی کاری بێ هەڵە وکەم وکوڕی مەبن. ئەم بابەتە لەزستاندا گرنگی زیاتری هەیە، چونکە کەش وهەوای ناخۆش دەبێتە هۆی ئەوە لەهەر کارێک پەشیمانتان بکاتەوە. هەروەها ناوبراو دەڵێت: هەستەکان گوازراوەن. هەربۆیە ئەگەر دەتوانن خۆتان بەدوور بگرن لەکەسانی نائومێد، چونکە ڕۆژێک دەبینن کە خۆیشتان دەبنە کەسێکی وەکوو ئەوان. 3_ دیاریکردنی ئامانجێکی تازە: دوکتور دین برێنت، دەروون ناسی خەڵکی کاردیف، دەڵێت: دیاریکردنی ئامانجێکی نوێ، دەتوانێ‌ یارمەتیدەربێ‌ بۆ لەبیرکردن و پشت گوێخستنی زۆربەی کێشە و گرفتەکان،ئەو ئامانجەش دەکرێ‌ بە گەورەیی فێربوونی زمانێکی نوێ یان بە چکۆلەیی تاقیکردنەوەی شێوازێکی نوێی خواردن بێت. ئەگەر بیرۆکە گەورەکان زۆرن بۆتان، لە کارە بچوکەکانەوە دەست پێبکەن.


3 ساڵ و 3 مانگ و 26 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێنج ڕێگە بۆ پاراستنی ورەی ئەرێنی لە وەرزی زستان

پێنج ڕێگە بۆ پاراستنی ورەی ئەرێنی لە وەرزی زستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران