جەنابی ماموستا که‌سایه‌تی بژارده‌ی مرۆڤایه‌تی
له مێژووی مرۆڤایه‌تی‌دا ده‌گمه‌نن ئه‌و مرۆڤانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای هزر‌و روانگه‌یان مێژوو گه‌ز گه‌ز باڵا ده‌کا،کۆمه‌ڵگاکان به شوێن ئه‌ندیشه‌کانیانه‌وه رێ ده‌که‌ون،ره‌وتی رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به جۆری بۆچوونیان خوول ده‌خۆن.
جۆری ئه‌و مرۆڤانه له گوتاری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی، بژارده‌کانی مرۆڤایه‌تیان پێده‌گوترێ. به تایبه‌تی له نێو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌کانی گه‌ڵانی بنده‌ست، ئه‌وانه‌ی به چه‌کی زانست‌و ئه‌ندیشه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی دێنه شه‌ری سته‌مگه‌ری ده‌بنه قوتابخانه‌ی که‌لتوور‌و رۆشنیری دیموکراسی،دێنه ناو کایه گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵ،رۆڵ‌و کارتێکه‌رییه‌کانیان له هه‌مبه‌ر ڕسکانی رووداوه‌کان ئه‌وه‌نده به‌رچاوه که جه‌ماوه‌رێک به شوێن خۆیانه‌وه راده‌کێشن ، ده‌بنه رچه‌شکێنی رێبازێک که تا ئاسۆ دووره ده‌سته‌کانی رزگاری خه‌ڵک ناچاره رێبازی هزرییان بپێوێ .
له ناو ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری نه‌ته‌وایه‌تی کورد به‌م چه‌شنه مرۆڤانه ده‌گوترێ سه‌رکرده. به تایبه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به رێبه‌ر پێناسه ده‌کرێن ، به که‌سایه‌تی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی دێنه نرخاندن.
جه نابی ماموستا یه‌کێک له‌و مرۆڤه رێبه‌رانه‌یه، که باوه‌ر،بۆچوون‌و کرداره‌کانی هانده‌ر،رێنیشانده‌ر،روونترین جووڵه‌و ته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌ده‌ی بیست‌و بیست‌ویه‌که‌مدایه.
هه‌موو ماموستا سید جه لال ناسان به تێکرای ده‌نگ له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که گۆره‌پانی خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه له ئاستێکی لوتکه‌یی دا بووه،شاره‌زای زۆربه‌ی زانسته‌کانی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی سیاسه‌ت،ئائینی،کۆمه‌ڵناسی ،مێژووناسی و.. بووه، به‌تێر‌و ته‌سه‌لی خوێندوونی،له ناسینی زۆربه‌ی قوتابخانه هزرییه‌کاندا مامۆستا بووه. ،بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زۆر دووچاری فانتزی‌گه‌ری بکه‌ن، ئه‌و بیرۆکانه‌ی له گه‌ڵ واقعیه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی موتوربه کردووه،ئه‌وه‌ی له گه‌ڵیدا نه‌گونجاوه وه‌لای ناوه،به‌م پێیه داهێنانێکی خۆماڵی بۆ رزگاری کورد هێناوه‌ته ناو گوتار‌و که‌لتووری رۆشنبیری مرۆڤی کوردی خه‌باتگێری گۆرانخوازه‌وه. له‌و باره‌شه‌وه به راده‌یه‌ک شاره‌زا بووه که به‌و په‌ڕی باشێوه رێگه‌ی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به مێتۆدی کوردی گه‌ڵاڵه‌رێژی کردووه،هه‌وڵی داوه تئۆرییه زانستیه‌کان به باشترین شێوه بۆبزووتنه‌وه‌ی کورد به‌کاربێنێت.
هه زاران سلاو له روحی ریبه ری لیوه شاوه ی گه لی کورد ماموستا سید جه لال ا‌لدین حسینی
ئه و ریبه ره ی بو گه ل ژیا