ڕۆژی شەممە ۲۰ی بەفرانبار، دامەزراوە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی مانەوەی خوێندکارانی کچ و کوڕی زانکۆی خواڕەزمی کەرەج، و حەوت خوێندک
ڕۆژی شەممە ۲۰ی بەفرانبار، دامەزراوە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی مانەوەی خوێندکارانی کچ و کوڕی زانکۆی خواڕەزمی کەرەج، و حەوت خوێندکاری کوردی ئەو زانکۆیەیان گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستوون. ناوی ئەو حەوت خوێندکارە کوردە بریتین لە : دەریا تاڵەبانی شەپۆل خزری سالار ڕەهوی فەرزاد سامانی ئەفشین مام ئەحمەدی سیروان نووری سوهەیب بادورج ئەو حەوت خوێندکارە کوردە، لە ژووری مانەوەیان لەلایەن لانیکەم ۲۰کەس لە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە گیراون، و هۆکاری گرتنەکەیان ناڕوونە، و تا ئێستا بێسەروشوێنن.