گرتن و زیندانیکرنی هاوڵاتیانی کورد بەبێ تاوان لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە بەردەوامی هەیە. ڕۆژی ۲٥ی بەفرانبار، سۆران محەممەدی خەڵکی شاری مەهاباد ، لە ل
گرتن و زیندانیکرنی هاوڵاتیانی کورد بەبێ تاوان لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە بەردەوامی هەیە. ڕۆژی ۲٥ی بەفرانبار، سۆران محەممەدی خەڵکی شاری مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگهێشتی ئیتڵاعاتی ئەم شارە کراوە. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە خەبات مێدیا گەیشتوون، ناوبراو هێشتا لە گرتووخانەی شاری مەهابادە، و حەوتووی پێشوو سۆران لە دادگای ئەم شارە دادگایی کرا و لەو دادگایە هیچ بەڵگەیەک بۆ تاوانباربوونی سۆران بوونی نەبووە و دادگا حوکمی بە بێ تاوانی سۆران داوە.