مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی، وتەبێژی پیشەسازیی تەزووی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار، لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕژیم وتی: بە ساردبوونی کەش
مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی، وتەبێژی پیشەسازیی تەزووی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار، لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕژیم وتی: بە ساردبوونی کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوو دا، دابینکردنی بەرق ئەستەم تر دەبێت و داوای لە خەڵک کرد کە هەوڵ بدەن گاز و بەرق کەم بەکار بهێنن.
بەرپرسانی ڕژیم لەم ماوەیەدا زۆری بەکارهێنانی گازو تەزووی لەلایەن خەڵکەوە بە هۆکاری کەمبوونەوەی تەزوو و سووتانی مازووت لە وێستگەکان، لەقەڵەم دەدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق بەرق دەنێرێ، بەڵام بە پێی وتەی وتەبێژی پیشەسازی بەرقی ئێران، ئەمساڵ لە هەندێک وڵات هاوردەکردنی بەرق زۆرتر بووە، هەرچەندە ناوی ئەو وڵاتانەی نەبردووە.