پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی گەلاوێژی 1394

دوو شاکار و بەرهەمی ئەدەبیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
 دوو بەرهەمی نووسەر و شاعیرانی کورد، مامۆستا شێرکۆ بێکەس و ئەحمەد قازی لەچاپ دراوە و بەم نزیکانە لەرێوڕەسمێکدا نواندنیان بۆ دەکرێت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی شێعریی " پنجرەهایی رو بە سپیدە دم" کە گوڵبژێرێک لەشێعرەکانی شێرکۆ بێکەسی لەخۆگرتووە لەچاپ دراوە. ئەو بەرهەمە ناوازەیە لەلایەن "نیروان رەزایی" وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و بڕیارە رێوڕەسمی نواندنی و پەردەلادانەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژ لەشاری تاران بەڕێوە بچێت. لەو رێوڕەسمەدا چەندین کەسایەتی ئەدەبیی و هونەریی وەکوو د. قوتبەدین سادقی، فەریاد شیری، مستەفا بەیگی بەشدار دەبن. لەلایەکی دیکەوە کتێبی " کلیلە و دێمنە" کە لەلایەن کۆچکردوو ئەحمەد قازییەوە لە فارسییەوە کراوە بە کوردی لەچاپ دراوە. بڕیارە ئەو بەرهەمە ناوازەیە لەمانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە ناوەندی توێژینەوەی کوردستان ناسی زانکۆی سنەوە بە ئۆگرانی ئەدەب و هونەر بناسێنرێت. ئەدیب، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد مامۆستا ئەحمەد قازی پاش چەند ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ شێرپەنجەی ریخۆڵە سەرەنجام لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەرێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شاری سنە
لە رۆژی پێنجچشەممە 29ی گەلاوێژی 1394، چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شاری سنە لەمەر سیاسەتەکانی ئەو رژێمە دەرحەق بە خەڵکی کوردستان بەرێوە چوو.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ، بنەماڵەی خوێندکارانی ناوەندە پێش دەبستانییەکانی شاری سنە لە نارەزایەتی بە هەزینەی سەرسوورهێنەر و وەرگرتنی پووڵی زۆر لەو بنەماڵانە لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی 3ی ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری وەرنەگرتنی ئەو برە پووڵە بوون کە لە خوێندکاران داوا کراوە. هەروەها لە کۆبوونەوەێکیتردا کۆمەڵێک لە کارمەندانی خەستەخانەی تەئمینی ئیجتماعی سنە لە نارەزایەتی بە دەرکردنی لە ناکاو، لە بەرانبەر دەفتەری بەرێوەبەری ئەو خەستەخانەیەدا کۆبوونەوە و خوازیاری گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون. جێگەی باسە کە هەر لە رۆژی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی نەخۆشەکانی خەوێندراو لە خەستەخانەی 160 قەرەوێڵەیی سنە لە نارەزایەتی بە وەرگرتنی پووڵی زۆر بە بیانووی پێراگەیشتنی دەرمانی و نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی نارەزایەتییان دەربری.
 
دوو لاوی کوردی خەڵکی دێولان لە ناو بیرێکی ئاودا خنکان
سێ گه‌‌‌نجی خه‌‌‌ڵکی گونده‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی دێولان له‌‌‌ پارێزگای سنە که‌‌‌وتوونه‌‌‌ته‌‌‌ ناو بیرێکی ئاو که‌‌‌ دوو که‌‌‌سیان له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نه‌‌‌کانی 24 و 28 ساڵان‌ له‌‌‌ناو ئاوه‌‌‌که‌‌‌دا به‌‌‌هۆی گازی CO2، خنکاون و گیانی خۆیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌.  به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌‌‌وه‌‌‌ و خزمه‌‌‌تگوزاری و فریاکه‌‌‌وتن شاره‌‌‌وانی سنه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌رگی دوو گه‌‌‌نجی دێولانی به‌‌‌هۆی خنکان له‌‌‌ بیری ئاو هه‌‌‌واڵی دا. مورته‌‌‌زا سه‌‌‌نه‌‌‌نده‌‌‌جی وتی: پاش ڕاگه‌‌‌یاندنی هه‌‌‌واڵی که‌‌‌وتنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ی سێ گه‌‌‌نج له‌‌‌ بیری ئاوی گونده‌‌‌کانی سلسله‌‌‌ و لاله‌‌‌یی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی شاری بۆڵواناوای دێولان له‌‌‌ پارێزگای سنە، ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کاتژمێر 2:30 به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یان گرووپێکی 5 که‌‌‌سی بۆ شوێنی ڕووداوه‌‌‌که‌‌‌ ناردووه‌‌‌. پاش هه‌‌‌وڵه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کان ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ دوو گه‌‌‌نجی 24 و 28 ساڵه‌‌‌ به‌‌‌ گازی Co2 خنکاون و گیانی خۆیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ و یه‌‌‌کێک له‌‌‌وانه‌‌‌ توانیویه‌‌‌تی گیانی خۆی ڕزگار بکات. جێگەی باسە کە، گونده‌‌‌کانی "سلسله‌‌‌ و لاله‌‌‌یی" له‌‌‌ 20 کیلۆمه‌‌‌تری شاری بۆڵواناوا و له‌‌‌ 40 کیلۆمه‌‌‌تری شاری دێولان دایه‌‌‌.

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێم
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رژێم بە توندی بریندار بوو. بە پ3ێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کاتژمێر 9ی شەوی دووشەممە 26ی گەلاوێژی 1394، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ناسر عەلیخانی خەڵکی گوندی گۆزڵەی سەر بە سەردەشت کەوتووەتە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی رژێمی ئاخوندی و لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە بە توندی بریندار بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناسر عەلیخانی لە خەستەخانەی خۆمەینی شاری مەهاباد خەوێندراوە. جێگەی باسە کە، یەکێک لە هاورییانی ئەم کۆڵبەرە کوردە رایگەیاندووە کە هەر ئەو شەوە سێ سەر ئەسپی کۆڵبەران لەو بۆسەیەدا کوژراون.

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە کرماشان و سەحنە
لە شارەکانی کرماشان و سەحنە کۆبوونەوەی نارەزایەتی خەڵکی بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 27ی گەلاوێژی 1394، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی هلدینگ سپیدار سەر بە سازمانی تەئمینی کۆمەڵایەتی رژێم لە شاری سەحنە لە نارەزایەتی وەرنەگرتنی دوو مانگ حەقدەستی دواکەوتووی خۆیان، کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان بەرێوە برد. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە کۆبوونەوەێکیتردا لە رۆژی سێشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نووشایە سازی زەمزەمی کرماشان کە لە رەشەمەی 1393وە تاکوو ئێستا حەقی بیمەی خۆیان وەرنەگرتووە، لە بەرانبەر ئیدارەی ئەو شیرکەتە لە 10 کیلۆمەتری جادەی کرماشان سنە کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون.

 لە هەڵبژاردنەکانی تۆرکیاHDP  ده‌‌‌بێته‌‌‌ پارتێکی سێهه‌‌‌م 
پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان ده‌‌‌توانێت جێگه‌‌‌ی پارتی بزاڤی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌په‌‌‌ره‌‌‌ست بگرێته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ پارتی سێهه‌‌‌می تورکیا. له‌‌‌ ئێستادا ده‌‌‌نگه‌‌‌کانی پارتی بزاڤی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌په‌‌‌ره‌‌‌ست و ده‌‌‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ته‌‌‌ ئاستێکی یه‌‌‌کسان‌." به‌‌‌پێی بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ئۆزر سنجه‌‌‌ر، بنیاتنه‌‌‌ر و خاوه‌‌‌نی سه‌‌‌ره‌‌‌کی کۆمپانیای ڕاپرسی مێترۆپول له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌کی ڕاسته‌‌‌وخۆ له‌‌‌ که‌‌‌ناڵی CNNturk، باسی له‌‌‌ گۆڕانکارییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مدواییه‌‌‌ی تورکیا کرد و ڕایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی مه‌‌‌یدانی چڕوپڕ که‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند حه‌‌‌وته‌‌‌ی ڕابردوو ئه‌‌‌نجاممان دا و ئه‌‌‌و ڕاپرسییانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌مان برد زیاتربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌رچاوی ده‌‌‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان (HDP)مان بینی. تورکه‌‌‌کان، حکوومه‌‌‌ت و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا هه‌‌‌ڵه‌‌‌یه‌‌‌کی ستراتێژیکیان کردووە و پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لانیان کردووه‌‌‌ته‌‌‌ ته‌‌‌نیا پارتی کورده‌‌‌کان و کورده‌‌‌کانیان له‌‌‌ پارتی داد و گه‌‌‌شه‌‌‌ دوور کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ ڕای من به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییه‌‌‌کانی ئێستای تورکیا و به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنی ئه‌‌‌و لێکۆڵینه‌‌‌وانه‌‌‌ که‌‌‌ کۆمپانیای ڕاپرسی مێترۆپول ئه‌‌‌نجامی داوه‌‌‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان ده‌‌‌توانێت جێگه‌‌‌ی پارتی بزاڤی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌په‌‌‌ره‌‌‌ست بگرێته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ پارتی سێهه‌‌‌می تورکیا. ئه‌‌‌م بارودۆخه‌‌‌ش به‌‌‌ مانای دروست بوونی له‌‌‌مپه‌‌‌ڕ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر یه‌‌‌کده‌‌‌نگی نێوان تورک- کورد له‌‌‌ تورکیایه‌‌‌. پارتی داد و گه‌‌‌شه‌‌‌ ده‌‌‌بێت بگه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و ڕۆژانه‌‌‌ی که‌‌‌ پارتێک بۆ کورده‌‌‌کان بوو. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر نه‌‌‌توانێت ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ بکات دڵنیا بن که‌‌‌ پارتی کۆماری گه‌‌‌ل ده‌‌‌توانێت ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوویی ئه‌‌‌نجام بدات.

 ڕاگه‌‌‌یاندنی‌ خۆبه‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری‌ خواستی‌ کورده‌‌‌و ده‌‌‌بێت حکومه‌‌‌ت ڕێزی‌ لێبگرێت
دوای‌ ڕاگه‌‌‌یاندنی‌ خۆبه‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ باکووری‌ کوردستان له‌‌‌لایه‌‌‌ن په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌، هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی‌ تورکیا هاوسه‌‌‌رۆکانی‌ شاره‌‌‌وانییه‌‌‌کانی‌ سوور و سیلڤان که‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای‌ ئامه‌‌‌دن، ده‌‌‌ستگیر کردوه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌، ده‌‌‌یان سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارو چالاکیی‌ کوردیان به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی‌ هه‌‌‌وڵدان بۆ دابه‌‌‌شکردنی‌ تورکیا ده‌‌‌ستگیر کردوه‌‌‌.بە پ4ێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، گوڵتان کشاناک، هاوسه‌‌‌رۆکی‌ شاره‌‌‌وانیی‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ی‌ ئامه‌‌‌د له‌‌‌سه‌‌‌ردانێکیدا بۆ ناوچه‌‌‌ی‌ سوور له‌‌‌ ئامه‌‌‌د، ڕایگه‌‌‌یاند: پێویسته‌‌‌ به‌‌‌ زووترین کات سه‌‌‌رۆک شاره‌‌‌وانییه‌‌‌کان ئازاد بکرێن، چونکه‌‌‌ ده‌‌‌ستگیر کردنه‌‌‌که‌‌‌یان نایاساییه‌‌‌. کشاناک وتیشی‌: ڕاگه‌‌‌یاندنی‌ خۆبه‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری‌ خواستی‌ گه‌‌‌لی‌ کورده‌‌‌و پێویسته‌‌‌ حکومه‌‌‌تی‌ تورکیا قبوڵی‌ بکات.وتیشی‌: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر حکومه‌‌‌ت سه‌‌‌رۆک شاره‌‌‌وانییه‌‌‌کان ده‌‌‌ستگیر بکات، ئه‌‌‌وا له‌‌‌ ئامه‌‌‌دیش خۆبه‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری‌ ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن.

 کۆریای باکوور هێرشی کردە سەر کۆریای باشوور
لە درێژەی کێشەی درێژخایەنی نێوان هەردوو حکومەتی کۆریای باکوور و کۆریای باشور، هێزەکانی کۆریای باکوور بۆردومانی ناوچەیەکی سنووری کۆریای باشووریان کرد و ئەمانیش لە ئاکامدا موشەکیان ئاڕاستە کردن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوێنی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ کۆریای باکوور لە ئەنجامی پابەندنەبوونی کۆریای باشوور بە داواکارییەکانیان، بە هاوەن بۆردوومانی ناوچەی سەرسنوری (یۆنچیۆن)ی کۆریای باشووریان کرد.هێزەکانی کۆریای باشووریش لە وەڵامدا موشەکیان ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی کۆریای باکوور کرد و گرفتە کورتخایەنەکە کۆتایی هات، لە میانەی ئەم هێرشانەدە کەس نەبووە قوربانی. کۆریای باشوور لە ناوچە سنوورییەکاندا لە رێی لاودسپیکەری بەهێزەوە ئیدانەی سیاسەتی کۆریای باکوور دەکات و ئەوانیش لە وەڵامدا داوای لابردنی ئەم سیستەمە دەنگییانەیان کرد، وەڵامنەدانەوەی ئەو داواکارییە بووە هۆی هەڵگیرساندنی ئەم گرفتە.


9 ساڵ و 3 مانگ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی گەلاوێژی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران