هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سوپای پاسدارانی رژێم تۆرێکی بەربڵاوی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە جیهان!

سوپای پاسدارانی رژێم تۆرێکی بەربڵاوی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە جیهان!

 لە هەواڵەکاندا باس لە شێوەی نوێی قاچاخی مەوادی هۆشبەر بۆ ئوروپا لەلایەن سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران کرا، کە ویستوویانە بە کەڵک وەرگرتن لە قتوی دۆشاوی تەوماتە (روب) بارێکی 200 کیلۆگرامی هێرۆئین بگەیێنێتە ئوروپا، کە لەلایەن خاڵی پشکنینی نێوان تورکیە / بولغارستان دەستی بەسەردا گیراو کە نرخی ئەو بارە هێرۆئینە 9 ملوێن یۆرۆ بووە. کە قەرار بووە بیگەێننە وەڵاتی هۆلەند.

لە ئێستادا ئەوە بۆ هەموو کەس روونە کە ئورگانە سەربازی و ئینلاعاتی و دیپلۆماتیکەکانی رژێم و لە سەرویانەوە سوپای پاسداران و هێزی تیرۆریستی قودس نەک تەنیا دوری سەرەکیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی مەوادی هۆشبەر لە ناوخۆی وەڵات، بەڵکوو شەبەکەی بەربڵاوی نێونەتەوەییان دامەزراندووە بۆ ناردنی ئەو مەوادانە بۆ وەڵاتانی دیکە و وەدەست هێنانی داهاتێکی زۆر و زەوەند.

لە راستیدا پێشوونەی چالاکی سوپا و هێزی تیرۆریستی قودس بۆ تەجارەت بە مەوادی هۆشبەر دەگەرێتەوە بۆ کاتی شەری 8 ساڵە. لە ماوەی شەڕی 8 ساڵەدا بۆ دابین کردنی سەرچاوەی مادی بۆ کرینی چەک و کەل و پەلی سەربازی رژێم بە کەڵک وەرگرتن لە هەلی زەوینیو دەریایی و هەوایی مەوادی هۆشبەری بۆ وەلاتانی دیکە بەشێوەی قاچاخ هەناردە کرد.

ماڵپەری فارسی رادوێی نێودەوڵەتی فەرانسە، 17ی نوامبری 2011 لە بارەی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لەلایەن سوپای پاسداران، رایگەیاند: 

سوپای پاسداران بۆ کاری قاچاخ لە ئیمکاناتی تایبەت کە پێکدێ لە شیرکەتەکانی کەشتیرانی و قرۆکەوانی کەڵک وەردگرێ و لەو چوارچێوەدا دەسەڵاتێکی بێ سنووری هەیە.

لەدوای شەڕی هەشت ساڵەش رژێمی خومەینی بۆ بەردەوام بوون لە سیاسەتە دژە مرۆییەکانی و بۆ دابین کردنی خەرجی بەرنامەی ناوکەیی پێویستی بە پەرەپێدانی کرین و فرۆشتنی ئەو مەوادە بوو.

پێش هەڵدانەوەی بەڵگەکان پێویستە ئیشارە بە راپۆرتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەربەرەکانێی مەوادی هۆشبەر و سیاسەتەکانی رژێمی ئێران لەو بارەوە بکەین بۆ ئەوەی مەسەلەکە باشتر روون بێتەوە بۆمان.

راپۆرتی نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەربەرەکانێ‌ ی مەوادی هۆشبەر، ئەو راستیەمان پێ دەڵێ کە نزیک بە 40 لەسەدی ئەو مەوادەی هاوردەی ئێران دەکرێ لە ناوخۆدا دابەش دەکرێ و بەکار دەهێنرێ، بەڵام 60 لەسەدەکەی دیکە هەناردەی وەڵاتانی عێراق، تورکیە، و ئازەربایجان و لە ئاکامدا بۆ ئوروپا دەکرێ.

بە پێی لێکدانەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژانە 10 تۆن مەوادی هۆشبەر هاوردەی ئێران دەکرێ، 4 تۆن لە ناوخۆدا بەکار دەهێندرێ و 6 تۆنی دیکە هەناردە دەکرێ.

ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە بەراستی دەرچوونی ئەو رێژە لە مەوادی موخەدیر لە بازگە جۆراوجۆرەکانی پشکنین کاری کێیە؟

پێکەوە چاوێک لە گۆشەیەک لەو بەڵگانەی ئاشکرا کراون بکەین:

رێکەوتی 1ی مارسی 2012 (17ی رەشەمەی 90) وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا پاسدار غوڵامرەزا باغەبانی لە هێزی ترۆریستی قودسی خستە لیستی قاچاخچەکانی تایبەت بە مەوادی هۆشبەر.

لەو پێوەندەدا رۆژنامەی تایمزی لەندەن 27ی خەزەڵوەری 1390 نووسی: قاچاخی مەوادی هۆشبەر ساڵانە ملیاردها دولار داهاتی بۆ سوپای پاسداران دەبێ. رێکخراوی زانیاری ئەمریکا توانیویەتی 2 کەس لە فەرماندە پلە بەرزەکانی سوپا کە راستەخۆ کار قاچاخی مەوادی هۆشبەر دەکەن ئاشکرا بکا. یەکێکیان عەبدوڵا عێراقی فەرماندەی سوپا لە تارانە کە لەەگەڵ تاقمە تاوانبارەکانی ئوروپای روژهەڵات پێوەندی هەیە، ئەوی دیکەشیان موحسین رەفیقدۆستە کە پێشتر فەرماندەی سوپای پاسداران بووەو پێوەندیەکی تایبەتی لەگەڵ رێکخراوە تاوانبارەکاندا هەیە.

ئەو تاقمە لە رێگەی شیرکەتی گواستنەوەی کەل و پەلی سەربە موحسینی رەفیقدۆستە بە چەندین بەلەم (قایەق) وە 2 فرۆکە مەوادەکان لە بەستەی بچووکدا دەنێرن بۆ ئالبانی، رۆمانی و بولغارستان. ئەو بارانە بەشێوەی نهێنی لە نێو ماشینی بارهەڵگری شیرکەتەکانی ئالبانی و رۆمانی جێ سازی دەکرێن و بۆ ئوروپای رۆژئاوا دەنێردرێن. جوێ لەوە، شیرکەتێکی گواستنەوەی سەربە رژێم لە رێگەی 300 ئوتوبوسەوە باری مەوادی هۆشبەر لە ئێرانەوە دەگەێننە ئوروپا. ئەو شیرکەتە لەژێر دەستی پاسدار عەبدوڵا عێراقیدا کاردەکا.

هەروەها پۆلیسی ئینتەرپۆل دەستی بەسەر 4 بەلەمی سوپای پاسداراندا گرتووە کە باری گەورەی مەوادی هۆشبەریان پێ بووە کە لە هەوڵی گەیاندنی بوون بۆ ئوسترالیا و زەلاندی نەو. 

دووهەم: لە مانگی رەزبەری 1390 کاتێ‌ وەزارەتی دادی ئەمریکا و پۆلیسی فیدراڵ (ئیف.بی.ئای) پەردەیان لەسەر بەرنامەی ترۆری سەفیری عەرەبستان لە ئەمریکا لادا، یەکێکی دیکە لە رێگەکانی پێوەندی سوپای قودس لەگەڵ تاقمە نێودەوڵەتیەکانی مەوادی هۆشبەر ئاشکرا بوو.  بەرپرسانی ئەمریکایی بڵاویان کردەوە کە هێزی ترۆریستی قودس لەریگەی تاقمەکانی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە مکزیک بە دانی ملوێنێک و پێنجسەد هەزار دولار هەوڵی دانانی بۆمبیان لە رستۆرانێک لە واشینگتۆن داوە بۆ ئەوەی سەفیری عەرەبستان لەو وەڵاتە ترۆر بکەن.

سێهەم: ساڵی 1373 شەبەکەیەکی گەورەی سوپای پاسدارانی رژێم لە ئاڵمان ئاشکرا بوو کە ریسواییەکی زۆری بە دوادا هات و دەرکەوت کە رژێم بەو داهاتەی لە قلچاخی مەوادی هۆشبەر وەدەستی دێنێ هەوڵی کرینی کەل و پەڵی ناوکەیی بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ناوکەیی دەدا.

ئەو شەبەکە کاتێ‌ ئاشکرا بوو کە پۆلیسی نهێنی ئاڵمان وەک کریاری مەوادی هۆشبەر لەگەڵ دەست و پێوەندەکانی سوپا لەو وەڵاتە پێوەندیان دروست کرد.

یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو شەبەکە جێگری پێشووی وەزیری نەوتی رژێم بە ناوی حەبیب ئیلاهی بوو.

دەزگای زانیاری ئاڵمان یەکێکی کەسێکی دیکەی ئەو شەبەکەی بە ناوی مەهدی کاشانی ئاشکرا کرد و باڵوێزخانەی رژێم لە بۆنی بە ناوەندی کار و چالاکیەکانی ئەو شەبەکە ناساند.

ئەو شەبەکە لە رێگەی کرینی فرۆکەخانەیەک لە شاری هارتنهلمی ئاڵمان ترانزیتی مەوادی هۆشبەری دەکرد.

دەوری سوپا لە ترانزیتی مەوادی هۆشبەر لە وەڵاتانی ناوچەکە و جیهان:

عێراق: بەپێی راپۆرتەکان لە پێش هێرشی ئەمریکا هاوپەیمانانی بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003دا، هیچ کام لە جۆرەکانی مەوادی هۆشبەر لەو وەڵاتەدا بوونی نەبووە بەڵام تەلەفزیۆنی (الشرقیە) 19ی خەزەڵوەری 1387 لە ارپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لە ساڵی 2003وە هێنانی مەوادی هۆشبەر بۆ عێراق بەشێوەیەکی بێ پێشوونە سەهل و ئاسان بووە.

ئەو تەلەفزیۆنە هەر وەها بە پشت بەستن بە راپۆرتی هەیئەتی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری مەوادی هۆشبەر کە ناوەندەکەی لە ویەنە، بەڵاوی کردەوە کە عێراق بۆتە ترانزیتی هێرۆئین. ئەو زانیارانەی لە بەردەستدایە ئەوە روون دەکاتەوە کە سنووری عێراق و ئێران، دەروازەی هاوردەکردنی مەوادی هۆشبەر بۆ وەڵاتانی کەنداو، تورکیە و بولغارستانە.

هەروەها یەکێک اە راوێژکارەکانی وەزیری ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد: رژێمی ئێران سەرچاوەی سەرەکی ناردنی مەوادی هۆشبەرە بۆ عێراق. (ئەلزەمان 12ی سەرماوەزی 1387)

بەحرەین: سەرگورد موبارەک عەبدوڵا بەرێوەبەری بەرنگاربوونەوەی مەوادی هۆشبەر لە 19ی بانەمەڕی 1389 گووتی: رژێمی ئێران کار ئاسانی بۆ قاچاخچیەکانی مەوادی هۆشبەر دەکا. ناوبراو هەروەها گووتی تەنیا بەحرەین لەو ساڵەدا 6 ئێرانی گرتووە کە 100 کیلۆگران حەشیشیان هێناوەتە ئەو وەڵاتەوە. ئەو کەسانە گووتوویانە کە بەرپرسەکانیان لە ئێران بۆ قاچاخی مەوادی هۆشبەر ئیمتیازیان دەدەنێ.

کوەیت: رۆژنامەی کوەیتی ئەلقبس رۆژی 11ی بانەمەڕی 1389 لە زمان بەرپرسانی رێکخراوی دژە جاسوسی ئەو وەڵاتە نووسی: ئەندامانی شەبەکەیەکی جاسووسی کە سەر بە سوپای پاسداران بوون لە 9 مانگ لەوە پێشەوە دەستیان بە کارکردبوو، ئاشکرا بوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانیان لە وەزارەتی بەرگری و ناخۆی کوەیت دۆزرانەوەو بەدوای چەند کەسی دیکەی عەرەب و غەیرە عەرەب دا دەگەرێن کە پێوەندیان بەو شەبەکەوە هەبووە.

ئەو کەسانەی دەست بەسەرکراون دیانیان بەوەدا ناوە کە پێوەندیان بە پلەدارێکی سەربازی لە سەفارەتی رژێم لە کوەیتەوە هەبووە. ئەو شەبەکەیە پێکهاتووە لە کەسانی ئێرانی، سووری، یەمەنی و کوەیتی.

عەرەبستان: رێکەوتی 22ی رەزبەری 1387 سێزدە ماسیگری ئێرانی بە تۆمەتی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە سەنعا دادگایی کران. ماوەیەک پێش ئەوەش دوازدە ماسیگری دیکە هەر بەو تۆمەتە دادگایی کرابوون. مەوادەکەیان بە بەلەمی ماسیگیری لە ئێرانەوە بۆ یەمەن گواستبۆوە تا لە رێگەی یەمەن لە بازارەکانی عەرەبستان و وەڵاتانی دیکەی کەنداودا بیانفرۆشن. بەپێی گوتەی بەرپرسانی یەمەن لە ماوەی 9 مانگدا 27 جۆری مەواد دەستی بەسەردا گیراوە. لە سەرماوەزی 1387یشدا لە بەلەمێکی دیکەی ئێرانیدا رێژەیەکی زۆری حەشیش دەستی بەسەردا گیرا. رژێمی ئێران بەندەری ئەلمهرە لە رۆژهەڵاتی کەناراوەکانی یەمەنی کردۆتە یەکێک لە بنکەکانی هەناردەکردنی مەوادی هۆشبەر بۆ وەڵاتانی دەوڵەمەندی عەرەب.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاتوچۆی بچووکترین بەلەم لە ئاوەکانی ئێران لەلایەن هێزی دەریایی سوپاوە کونترۆڵ دەکرێ و بەبێ ئاگاداری و فەرمانی ئەوان کەس توانای ناردنی مەوادی هۆشبەری بۆ وەڵاتانی ناوچەکە نیە.

ئەفغانستان: ناوەندی هەواڵنێری "سبون" لە ئەفغانستان لە راپۆرتێکدا رێکەوتی 24/05/2011 لە ژێرناوی "دیاردەی چارەسەر نەکراوی مەوادی هۆشبەر لە ئەفغانستان" دەنووسێ: لە راستیدا رێژەی کشتوکاڵی خەشخاش لە 8000 هیکتار لە ساڵی 2001 بۆ 123000 هیکتار لە ساڵی 2010 پەرەی سەندوە.

لە درێژەدا دەنووسێ: ئێران سیاسیەتێکی گرتۆتە پێش کە هانی کشتوکاڵی زیاتری خەشخاش دەداو پشتیوانی لێ دەکا و لە ئاکامدا هێزەکانی سوپا بەشێوەی تایبەت مەوادی هۆشبەر بۆ ئێران دەگوازنەوە و دوایی بۆ بازارەکانی جیهانی هەناردە دەکەن.

رۆژی 16ی رەشەمەی 1387 ژنراڵ دەیوید مەککیرنان فەرماندەی ئەمریکایی هێزە نێودەوڵەتیەکان لە ئەفغانستان گوتی: رژێمی ئێران هەروا پشتیوانی لە تاقمی ترۆریستی تالیبان دەکات. ئەو رژێمە لە باری بارهێنان و دارایی پشتیوانی لەو هێزانە دەکاو دەستی لە قاچاخی مەوادی هۆشبەردا هەیە.

نیجریە: رێکەوتی 28ی خەزەڵوەری 1389 بەرپرسانی دەوڵەتی نیجریە رایانگەیاند 130 کیلۆگرەم هێرۆئینیان گرتووە کە لە ئێرانەوە بۆ ئەو وەڵاتە نێردراوە کە بۆ ئوروپا بگوازرێتەوە. جوێ لەوە لە سەرەتای خەزەڵوەری 1389 هێزە ئەمنیەکانی نیجریە هەواڵی راگرتنی 13 بارهەڵگریان بڵاوکردەوە کە چەک و چۆڵی نایاساییان تێدا بووە و لە ئێرانەوە هێنراون.

هێزە ئەمنیەتیەکانی نیجریە لە پێوەند بەو بارهەڵگرانە چەندین ئێرانیان دەست بەسەر کردوە بەناوەکانی عەزیم ئاقاجانی و سەید ئەحمەد تەهماسوبی کە هێزەکانی سوپای قودسی سوپای پاسدارانیان بە بەرپرسی هەناردەکردنی مەوادی هۆشبەر و چەک و چۆڵ بۆ نیجریە داناوە.

ئازەربایجان: شەبەکەی ئێن تی وی تورکیە چالاکی شەبەکەی قاچاخی سوپا لە ئازەربایجانی ئاشکرا کرد:

لە راپۆرتی شەبەکەی ئێن تی وی تورکیە، هەواڵی 25 ئەندامی شەبەکەیەکی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە ئازەربایجان ئیشارەی داوە کە 8 کەسیان لە کارمەندانی سەفارەتی رژێم لە باکۆ بوون. ئەوان دیانیان بەوەدا ناوە کە سوپای پاسداران خەریکی کاری خەراپەیە لەو وەڵاتە.

لەو چوارچێوەدا رژێمی ئێران داوای دانەوەی ئەو گیراوانەی لە ئازەربایجان کردبوو بۆ ئەوەی بە توندی سزایان بدات بەڵام لەدوا دانەوەیان لەلایەن حکومەتی ئازەربایجان، دوای ماوەیەک هەر ئەو کەسانە بەهۆی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە ئازەربایجان گیرانەوە. لەو پێوەندەدا هەماهەنگی سوپاس قودس و باڵوێزخانەکانی رژێم بۆ قاچاخی مەوادی هۆشبەر بۆ وەڵاتانی جیهان و بەتایبەت ئوروپا ئاشکرا بووە.


8 ساڵ و 4 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوپای پاسدارانی رژێم تۆرێکی بەربڵاوی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە جیهان!

سوپای پاسدارانی رژێم تۆرێکی بەربڵاوی قاچاخی مەوادی هۆشبەر لە جیهان!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران