ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۳۹۹لە وڵاتی ئێران، بەڕێژەی 4.2 لەسەد زیادی کردووە.
ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۳۹۹لە وڵاتی ئێران، بەڕێژەی 4.2 لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ڕژیم، ڕێژەی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ٤.۲ لەسەد لەچاو هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی پێشوو بەرز بووەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی نووسی: لەسەرەتای ئەمساڵ دا تا کۆتا ڕۆژەکانی مانگی خەزەڵوەر، ڕۆژانە ۱٥کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان سپاردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ سێ هەزار و ٥٨۹کەس خۆکوژیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردووی ۱۳۹٨، ڕێژەی خۆکوژی پێنج هەزار و ۱٤۳کەس بووە.
ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ڕژیم نووسیویانە کە بەرزبوونەوەی ٤.۲لەسەدی ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەمساڵ دا لەکاتێکدایە کە ڕێژەی خۆکۆژی لەساڵی ۱۳۹٨لەچاو ساڵی ۱۳۹·، ٠ /٨هەشت لەسەد زیادی کردبوو.