ئەرتەشی ئیسراییل لەهەواڵێکدا باسی لە هێرشی تانک بۆ سەر ناوچەی حەماس لەنەواری غەزە کرد و وتی: ئەم هێرشە لە وەڵامی هاویشتنی مووشەک لە غەزە بۆ ناوخۆی
ئەرتەشی ئیسراییل لەهەواڵێکدا باسی لە هێرشی تانک بۆ سەر ناوچەی حەماس لەنەواری غەزە کرد و وتی: ئەم هێرشە لە وەڵامی هاویشتنی مووشەک لە غەزە بۆ ناوخۆی ئیسراییل بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئیسراییل، هێزە ئیسراییلیەکان لەهێرشەکانیاندا پێکهاتەی تونێلی ژێر زەوینی حەماسییان کردۆتە ئامانج.
پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە، ئەرتەشی ئیسراییل ڕایگەیاندبوو کە دوو موشەک لە باکووری نەواری غەزە بۆ ئیسراییل هاوێژراوە کە لە ئاکامدا کەوتۆتە نێو دەریاو هیچ خەسارەتێکیان بەرنەکەوتووە.