پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە کەربەلاوە بۆ شام و قودس

لە کەربەلاوە بۆ شام و قودس

سیامەند

سیامەند
لە سەردەمی جەنگی 8 ساڵەی ئێران و عێراقدا، یەکێک لە دروشمە بنەڕەتیەکان و هەروەها یەکێک لە هۆکان بۆ هاندانی کەسانی ساویلکە لە ئێران، بۆ بەردەوام بوونی ئەو جەنگە پڕ لە زیان و ماڵوێرانکەرە، دروشمی ڕێبەرانی ڕژیمی ئێران، لە سەرویانە خومەینی، ئەوە بوو کە دەیان ووت لە ڕێگەی کەربەلاوە بەرەو قودس دەچین و ئیسرائیل لە ناو دەبەین.
هەر لە ڕۆژانی سەرەتاوە، یەکێک لە سیاسەت و ئامانجە سەرەکیەکانی ئەو دەسەڵاتە، ناردنی ئینقلابی خومەینی بوو بۆ ووڵاتانی دیکەو دروشمی لە ناوچوونی ئیسرائیل و بە دەست هێنانی مەککە و مەدینە لە عەرەبستانی سعودی و قودس لە فلستین و کەربەلاو نەجەف لە عێراق.
دەسەلاتدارانی ڕژیم لە ئێران بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پاوانخوازو زیادەخوازانەو هەروەها بۆ وەدەست هێنانی دەسەڵات بە سەر شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانان 40 ساڵە سەرمایەو داهاتی نەتەوەیی خەڵکی ئێرانیان بە فیڕۆداوە.
سیاسەت و ئامانجی پاوانخوازانەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران بۆ پێکەوە بەستنەوەی عێراق،سوریەو لوبنان و دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە سەر ئەوو ووڵاتانە، بە تێ‌ چووی ملیاردها دۆلار پووڵ بۆ رێکخراوی ترۆریستی حیزبوڵای لوبنان، حوسیەکانی یەمەن و ڕێکخراوەو دەستەو تاقمەکان لە ووڵاتانی بەحرەین و عەرەبستان و زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە شێوەێکی بەرینتر لە سەرانسەری جیهاندا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، وە تەنانەت لەم هەلومەرجە نالەبارەی ئابووری لە ئێران و برسیەتی و هەژاری و بێکاری و داڕوخانی باری ئابووری لە ئێران، جێ‌ بە جێ‌ کراوە.
ئەوەی جێگەی سەرنج و تێ‌ ڕامانە ئەوەیە کە بە داخەوە کۆمەڵگەی جیهانی و وولاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە حاست ئەو سیاسەت و پیلانە مەترسیدارەی دەسەڵاتی ئێران بە تایبەت و تێکڕای سیاسەت و کردەوەکانی دیکەی، بە شێوەی کاریگەر هەڵوێستیان نەگرتوەو مەیدانیان بە ڕژیمی ئێرانداوە تا لە ناوچەکەدا مانۆڕبدا. هەروەها ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان و ڕێکخراوە جیهانیەکانیش هەڵوێستەکانیان تەنیا لە چوارچێوەی ووتارو ڕاگەیاندندا بووە.
ئەگەر لە دەیەی هەشتاو و لە ساڵانی جەنگی ئێران ، عێراق ویستەکانی ڕژیم بۆ گەیشتنی بۆ قودس تەنیا لە سنوورەکانی عێراقدا بوون و دەزاندرا ناتوانێ‌ بگاتە قودس، بەڵام لە ئێستادا ئەگەر ووڵاتانی ناوچەکەو کۆمەڵگەی جیهانی فریا نەکەون، وێ‌ دەچێ‌ کە دروشمەکان بگەنە حاستی نزیک بوونەوەی مەترسی گەورەتر، چونکە ئەو ڕژیمە سەدان مووشەکی هێرشبەرو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و دەیان دەستەو تاقمی لە ووڵاتی سوریەو لە نزیک ئیسرائیل جێگیر کردوەو مووشەکی جۆراوجۆرو فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوانی بە حیزبوڵای لوبنان و حوسیەکان و گروپە تروریستیەکانی تەحویل داوون.
دەڵێن ئاخوندێکی سەر بە ڕژیم لە لوبنان ووتویە بەو نزیکانە لە گەڵ خامنەیی لە قودس یەک دەبینن، ئەگەرچی قسەی ئەو ئاخوندە زیاتر لە خەیاڵ دەچێ‌ و دوورە ئەوە ڕووبدا بەڵام ئەوە ڕاستێکی حاشاهەڵنەگرە کە ڕژیمی ئێران و دەست و پێوەندەکانی بوونە دراوسێی ئیسرائیل و ئەگەر لە ڕابردوو دروشمەکانیان لە کەربەلاوە بۆ قودس بوو، لە ئێستادا گەیشتوونە دیمەشق و بەرزاییەکانی جەولان و دەتوانن بلێن لە دیمەش و جەولانەوە بۆ قودس.


3 ساڵ و 9 مانگ و 29 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە کەربەلاوە بۆ شام و قودس

لە کەربەلاوە بۆ شام و قودس

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران